پشدەر، ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ خنکا
ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ دانیشتووی شارەدێی سەنگەسەری دەڤەری پشدەر خنکا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێدەچێت بە پەت خنکابێ.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ، هەینی تەرمی ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ کە پێشەی خوێندکار و دانیشتووی شارەدێی سەنگەسەری دەڤەری پشدەر بە ناوی خ. ئـ. و. بە خنکاوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت بە پەت خنکابێت.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە "بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە".
ت.پ