پێشانگای پەرتوکی مهاباد بەردەوامیی هەیە

هەرچەندە پێشانگای پەرتوکی مهاباد کە لە ١٧ی تشرینی دوومەوە دەستی پێکردووە، خاڵی کۆبوونەوەی فەرهەنگییە لەگەڵ نووسەرانی ناوخۆیی و بەرهەمی جۆراوجۆر، بەڵام نرخی پەرتوک فشار دەخاتە سەر توانای کڕینی سەردانکەران.

مهاباد 

 

پێشانگای پەرتوکی مهاباد کە پەرتوک دۆستانی شاری مهاباد کۆدەکاتەوە، لە ١٧ی ئەم مانگە لە هۆڵی وەهدەت دەستی بە پێشوازیکردن لە میوانەکانی کرد.

 

پێشانگاکە ساڵانە کە لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، تێیدا کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان نمایش دەکرێت، لەوانە ئەدەب، دەروونناسی، کتێبی منداڵان، مێژوو، فەلسەفە، پەرتوک بە زمانی کوردی، بەڵام ئەمساڵ بەرزبوونەوەی نرخی پەرتوک لەو پێشانگایانەی کە لە مهاباد، بۆکان و شارەکانی دەوروبەری بەڕێوەدەچن، جێگەی سەرنجە ئەم بەرزبوونەوەی نرخانە، بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، توانای کڕینی سەردانکەران سەخت دەکات، زۆر کەس دوای زانینی نرخەکانیان ناچارن دەستبەرداری ئەو پەرتوکانە بن کە ڕۆژێک خۆشیان دەویست، داشکاندنی ١٠٪ بۆ ٤٠٪ لە پەرتوکەکاندا بەس نییە بۆ تێرکردنی بودجەی سەردانکەران.

 

نەسرین کەریمی لە کاتی سەردانیکردنی پێشانگاکەدا پەرتوکێکی بە دەستەوەبوو وتی: هاتن بۆ پێشانگاکە سودێک بە بەراورد بە کەسانی دەرەکی دەبەخشێت، بەڵام هێشتا پەرتوکی کەمتر لە ساڵانی پێشوو دەکڕم، لێرەدا بەرهەمی دەگمەن دەدۆزیتەوە، بەڵام وەک هەموو شتێکی تر پەرتوک نرخی زیاد بووە. 

 

بەرزبوونەوەی نرخی پەرتوک سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت

بڵاوکەرەوە ناوخۆییەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دەگەڕێننەوە بۆ زیادبوونی تێچووی کاغەز. بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی کاغەز لە ساڵانی ڕابردوودا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تێچووی پەرتوک هەیە، بۆیە زۆرێک لە بەرهەمە کوردیەکان لە پێشانگاکەدا بە نرخی دینار پێشکەش دەکرێن کە لەلایەن بڵاوکەرەوەکانی کوردستان و عێراقەوە هەروەها بە نرخی تمەنی ئیرانیش پێشکەش دەکرێن.

 

یەکێکی دیکە لە کێشە سەرەکییەکانی پێشانگاکە، هەڵبژاردنی سنوورداری پەرتوکەکانە، پەرتوکی منداڵانی کوردی، ئەدەبیاتی دەروونی، ڕۆمان، مێژوو، بەرهەمە پەروەردەییەکان زۆرینەی ڕەفەکان پێکدەهێنن. هەرچەندە بەرهەمەکانی نووسەرانی ژن بەناوبانگن، بەڵام بەرهەمی نوێ و وەرگێڕانی هاوچەرخ و بەرهەمی بوارەکانی تایبەتمەندتر کەمن، بەرپرسانی پێشانگاکە هۆکاری ئەم کەمییە دەگەڕێننەوە بۆ تێچووی زۆری چاپکردنی کتێبە کۆنەکان.

 

سەرەڕای ئەم سەختییانە، پێشانگای پەرتوکی مهاباد دەرفەت دەداتە سەردانکەران بۆ گەڕان بەدوای بەرهەمە جۆراوجۆرەکان، ناسینی نووسەرانی ناوخۆیی و ئەزموونی کەشێکی کولتووری لە ڕێگەی پەروەردە بە زمانی زگماکی خۆیان. هەروەها فرۆشی پێشانگاکە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی کولتووری خوێندنەوەی پەرتوک.