پەریوش موسلیمی لە زیندان مانی لە خواردن گرت
پەریوش موسلیمی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بارودۆخی و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرت.

ناوەندی هەواڵ
پەریوش موسلیمی، چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی و نەبوونی چاودێری پزیشکی، مانی لە خواردن گرت.
پەریوش موسلیمی ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی دەبێتەوە و بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، بە پشتبەستن بە دەستنیشانکردنی بەشی پزیشکی زیندانەکە، لەم دواییانەدا ڕژێنی هێلکەدانی گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێویستی بە چارەسەرکردنە لە ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان، بەڵام دەسەڵاتداران بەردەوامن لە ڕەتکردنەوەی مەرجی ئازادکردن یان ناردنی بۆ مۆڵەتی پزیشکی پەریوش موسلیمی.
لە ئەنجامدا بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی و بێ بایەخی بەرپرسانی زیندان سەبارەت بە تەندروستی مانی لە خواردن گرتووە.
ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە قەدەغەکردنی سەردان و پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی مانی لە خواردن گرتبوو.
پەریوش موسلیمی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری نور دەستگیرکرا، دوای سێ ڕۆژ لە یەکێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن ئەمنییەکانی شارەکە ئازاد کرا، لە دادگا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم، سوکایەتیکردن بە خومەینی و خامنەیی و پیلانگێڕی" تۆمەتبار کرا.
دواجار لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤دا لە لایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی "کۆکردنەوە و تەماشاکردن" بە دوو ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە خامنەیی" ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم" بە ٨ مانگ زیندان سزا درا.