پەروین یوسف داوا لە ژنانی سووریا دەکات بۆچوون و هەڵوێستێکی هاوبەش وەربگرن

پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک، جەختی کردەوە کە پێویستە کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ ژنانی سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ ژنانی سووری ڕێکبخرێت، لە ژێر سەقفێکی هاوبەش ، لە دەوری بیروبۆچوون و هەڵوێستێکی هاوبەش یەکبگرن.

نوجان ئاراس

 

حەسەکە - سەرهەڵدانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی سووریا دەستکەوتی بەرچاو و پێشکەوتنی گەورەیان لە بوارە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکاندا بەدەستهێناوە،بەهۆی تێکۆشان و هەوڵەکانیانەوە ،ژنان سەرکردایەتی شۆڕشی ڕۆژئاوایان دەکرد، بە زمان و کولتووری خۆیان خەباتیان دەکرد، بەشدارییان لە بەهێزکردنی بەرخۆدان و دەستکەوتەکانی ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا کرد.

 

جیهادییەکان دەستەی ئازادی شام کە لە ٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە دوای ڕژێمی بەعسی سووریا هاتە سەر دەسەڵات، لە ماوەیەکی کورتدا چەندین بڕیاری واژۆ کردووە ، مافی زۆرێک لە گروپەکانی دانیشتووی سووریای پشتگوێ خست ، بەردەوامی بە بیرکردنەوەی تاکڕەوی ڕژێمی بەعس لەو وڵاتەدا دا.

 

یەکەم کۆنفرانسی ژنانی کورد لە هۆڵی باخچە "ئازادی"، قامیشلۆ و هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی " بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد یەکڕیزی نەتەوەیی کورد بەدیدێت" بەڕێوەچوو،  لە کۆنفرانسەکەدا ژنانی پارتە سیاسییەکان، ڕۆشنبیران، نووسەران، کەسایەتییەکان، هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، نوێنەری ڕێکخراو و تەڤگەری ژنان، سەرکردەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و نوێنەری دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک و نزیکەی ٣٠٠ نوێنەری حەلەب و شام بەشداربوون.

 

ژنان باسیان لە پێشکەوتنە سیاسییەکانی سەوریای نوێ و کاریگەری پرۆسەی نوێ لەسەر ژنان، پاڵەپەستۆی هێرشەکان بۆ سەر  ژنان، داواکاری و پێشنیاری داهاتوویان بۆ کۆنفرانسەکە کرد.

 

"دەبێت تاجی سەرکەوتن لەسەر دەستکەوتەکانمان دابنێین"

پەروین یوسف هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک"پەیەدە" کە بەشداری ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسەکەی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە کۆنفرانسەکە جۆش و خرۆش، هیوایەکی زۆری بە ژنان بەخشیوە، پرۆسەیەکی مەترسیدار بە خێرایی پەرەی سەندووە و گۆڕاوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، گۆڕانکارییە توندەکانی دەستوور و زۆرێک لەو بڕیارانەی کە بە سوکی دراون کاریگەری نەرێنییان لەسەر ژنان هەبووە.

 

لەڕێگەی ئەم پرۆسەیە نوێیەوە، هەوڵدەدەن ئیرادەی ژنان لاواز بکەن و ترس و نائومێدی لەناو خۆیاندا دروست بکەن، گرنگی ئەم کۆنفرانسەش لە تێپەڕاندنی هەموو ئەو پرسانەدایە، ئامانجی کۆنفرانسەکە وەڵامدانەوەی هیواکانی ژنانی نیشتەجێی سووریایە بە پێشخستنی مافە یاساییەکانمان، بنەماکان و شۆڕشی ژنان لە گیانی هاوبەشی یەکگرتوویی، بۆ زامنکردن و پاراستنی هەموو مافە دەستوورییەکانمان، پێویستە ئێمەی ژنانی سووریا بە ڕۆحێک، بیرێک و ئیرادەی هاوبەشەوە خۆمان ڕێکبخەین و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرین.

 

لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنان خەباتیان کرد، بەها شۆڕشگێڕییەکانی خۆیان دروست کرد، لە زۆر کایە کۆمەڵایەتیدا ئەرک و بەرپرسیارێتییان گرتە ئەستۆ، لە کاتێکدا شۆڕشی ڕۆژئاوا بووەتە ئیلهامبەخش لە سەرانسەری جیهاندا، دەستکەوتەکانی بە تێچووی زۆر بەدەست هێنراون، ڕێبازێکی نوێ و هەوڵێکی نوێیان خوڵقاندووە، بە تایبەت بۆ تەڤگەری ژنان لە سەرانسەری جیهاندا. تاجی سەرکەوتنی دەستکەوتەکانی ژنان لە ڕۆژئاوا بە سەرکەوتن  تەنیا لە ڕێگەی خەباتی هاوبەش و یەکڕیزی ڕێکخراوی ئێمەی ژنانەوە بەدەست دێت.

 

شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا ڕەنگە ببێتە هۆی شۆڕشی ژنانی سووریاش

پەروین یوسف ڕوونیکردەوە کە دەستووری کاتی لە سووریا، هەرگیز ناتوانێ لەگەڵ داخوازی و خواست و هیواکانی ژنان بگونجێت، ئەو گۆڕانکارییە شۆڕشگێڕانەی کە ژنان دەیهێننە ئاراوە، لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەدا نامێننەوە، بەڵکو زیاتر گەشە دەکەن و فراوانتر دەبن، شۆڕشی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت لە پێشکەوتن و هیوا و ڕووناکی بۆ ژنانی نیشتەجێی سوەیدا، حەما، حومس و شارەکانی کەنار دەریا دەهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی یەکێتی ڕێکخراوەیی شۆڕشی ژنانی سووریا.

 

 ژنانی سووریا لەمڕۆدا باشتر ئەمە دەبینن، لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنانی سووریا بە چاوی خۆیان بینیویانە کە ژنان چۆن پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دەکەن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زۆر بواردا، لە سیاسەتەوە تا ئابووری، دیپلۆماسی تا دەگاتە سەربازی و پەروەردە، لە سایەی ئەم ئەزموون و زانیارییەوە ژنان دەتوانن سەرکردایەتی، هەموو ژنانی نیشتەجێی سووریا و شۆڕشی ژنانی سووریا بکەن، ژنان دەتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری ئەم پرۆسە گۆڕانکارییە بکەن. لە ئەنجامدا شۆڕشی ژنانمان بێ وەستان بەردەوامە، ئەمڕۆش چووینە ناو قۆناغێکی نوێ لە سەرانسەری سووریادا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد ئەو زانیاری و ئەزموون و نموونەی گۆڕانکارییە کەڵەکەبووانەی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکهاتوون، لە سەرانسەری سووریادا بڵاودەبنەوە و بەشدار دەبن لە گۆڕانکاری و گەشەپێدان.

 

"دەبێت لە ژێر یەک سەقفدا یەکبگرین"

پەروین یوسف ئاماژەی بەوەدا کە یەکەمین کۆنفڕانسی ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بەڕێوەچوو وتی: وەک ژنانی سووریا دەبێت لە ژێر سەقفێکی هاوبەشدا کۆببینەوە، لە دەوری دیدگا و ئایدۆلۆژیا و هەڵوێستێکی هاوبەش یەکبگرین،لە داهاتووی نوێی سووریادا دەتوانین سووریایەکی نوێ و لامەرکەزی و دیموکراتیتر و هەمەچەشنتر ئاوەدان بکەینەوە، لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە کۆمەڵگەیەکی ئازاد دابمەزرێنین، کە خەونی هەموو کۆمەڵگەکان و شەهیدەکانمانە، پێویستە بە هێز و خەباتی ڕێکخراومان، نوێنەرایەتی ئازادانەی هەموو گەلان، بەتایبەتی کولتوور و زمان و بوونی کوردی مسۆگەر بکەین.