پەروین بوڵدان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت
نوسینگەی داواکاری گشتی ئیزمیر لێکۆڵینەوەیەکی لە سەر هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بوڵدان دەستپێکردووە، کە لە کاتی دانیشتنی دادگا لەسەر کوشتنی دەنیز پۆیراز کاردانەوەی لەسەر پانێڵی دادگا هەبووە.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی ئەوەی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە یەکەم دانیشتنی دادگایی ئونور گەنجەر بکوژی دەنیز پۆیراز هەڵوێستی لە بەرامبەر دادگاو بکوژو جەندرمە دەربڕیوە، لە لایەن نوسینگەی داواکاری گشتی ئیزمیر لێکۆلینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
پەروین بوڵدان کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڵوێستی نەرمی سەرۆکی شەشەمین دادگای تاوانی ئیزمیر بەرامبەر بکوژ ئۆنور گەنجەر هەبوو، پەروین بوڵدان وتویەتی: "ناتوانیت زۆر بە هێمنی پرسیار بکەیت وەک بکوژێک مامەڵە لەگەڵ ئەمە بکە، ئەمە بکوژەکەیە ئەم پیاوە لە مەنبج مەشقی پێ کراوە، ئەو پیاوە لەلایەن داعشەوە مەشق پێکراوە ئەو پیاوە داعشە".