پەروین بوڵدان: بەمزوانە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەین
پەروین بوڵدان،ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە دەچنە ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجاکان ئەنجام دەدەن.

ناوەندی هەواڵ
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی او دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی"لە پەرلەمانی تورکیا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند بەم نزیکانە دەچنە ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن.
سەبارەت بە ئامانجی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار پەروین بوڵدان ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە تەبایە لەگەڵ ڕۆحی پرۆسەکە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەماندا دووبارە کۆدەبنەوە.