پەرتوکی "شەهید نامرن پاڵەوانانی ئینتەرناسیۆنالیستی شۆڕشی ڕۆژئاوا" بڵاوکرایەوە

دەربارەی ژیان و خەباتی ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا گیانیان لەدەستدا، پەرتوکێک بە ناونیشانی "شەهید نامرن، پاڵەوانانی ئینتەرناسیۆنالیستی شۆڕشی ڕۆژئاوا " بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شۆڕشگێڕانی ئینتەرناسیۆنالیست کە لەژێر چەتری یەپەگەدا بەشدارییان لە خەباتی شۆڕشی ڕۆژئاوادا کرد، پەرتوکێکیان بە ناوی "شەهی نەمارن پاڵەوانە ئینتەرناسیۆنالیستەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا" دەکرد، پەرتوکەکە باس لە بەشێک لە ژیانی شۆڕشگێڕە ئینتەرناسیۆنالیستەکان دەکات کە لە کاتی شۆڕشدا گیانیان لەدەستدا، لە ٢٤ی ئاداردا بۆ بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیست ناسێندرا.

 

پەرتوکەکە لەلایەن فەرماندەیی گشتی یەپەگە و ئینتەرناسیۆنالیستانی یەپەگەوە نووسراوە، دوو پێشەکی تێدایە، لەوانە ئەرشیفی یەپەگە-یەپەژە-قەسەدە، هەروەها زانیاری لە بنەماڵەی شەهیدەکانەوە وەرگیراوە سەبارەت بە ژیانی شەهیدە ئینتەرناسیوناڵیستەکان.

 

لە پەرتوکەکەدا پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێندراوە

لە پەرتوکەکەدا دوای ناساندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، یەپەگە-یەپەژە ناسێندراوەو ڕووداوەکانی سووریا بەرامبەر کوردەکان باس کراوەو، پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مانای ئاستی شەهیدبوون، هەروەها دەوترێت خەباتی ئەو ئینتەرناسیۆنالیستانەی بەشدارییان لە بەرخۆداندا کردووە لە کۆبانێ و حەسەکە و ڕەققە و مەنبج و عەفرین و سەرێکانی گیانیان لەدەستداوە،  وێنە و زانیاری لەسەر شەهیدەکان لە پەرتوکەکەدا بڵاوکراونەتەوە.

 

لە پەرتوکەکە باسی تێکۆشانی ٥٤ شەهید کراوەو لە ساڵی ٢٠٢٢ دەست بە نووسینی کراوەو بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، لە مانگی ئاداردا لەو ناوچەیە بڵاوکرایەوە کە تیایدا ئینتەرناسیۆنالیستەکان تێیدا گیانیان لەدەستدا، واتە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیست دەنێردرێت و لە وڵاتانی دیکەش بڵاو دەکرێتەوە، بە زمانی پورتوگالیش بەردەستە، لە داهاتوودا وەردەگێڕدرێتە سەر کوردی، عەرەبی، ئەڵمانی، فەرەنسی و ئیسپانی.