پەرستارێکی مسڕی، ٨ منداڵی ساوا لە مردن ڕزگار دەکات
پەرستارێک لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی ڕۆژانەیدا ژیانی ٨ منداڵی ساوا لە مردن ڕزگار دەکات، کە بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین لە مردن نزیک ببوونەوە.

قاهیرە
شادی حسێن، لە ناوەندێکی پزیشکی لە میسر کاردەکات، دوێنێ، ٢٣ی ئاب بە هۆی نەبوونی ئۆکسجین لە ناو دایەنگایەکدا لە پارێزگای قنا ٨ منداڵی ساوای لە مردن ڕزگار کرد، هەرچەندە بە هۆی کەمی ئۆکسجین لە ژووری دایەنگاکەدا توشی هەناسە تەنگی ببوو، بەڵام سووربوونی لەسەر کارەکەی هێزی پێبەخشی بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکان.
ڕووداوەژە بەهۆی لەکارکەوتنی ڕێکخەری تۆڕی ئۆکسجین لە ناو دایەنگاکەدا ڕوویداوە و منداڵەکان بەو هۆیەوە ئۆکسجینیان دابەزیوە کە ژمارەیان ٩ منداڵ بووە، شادیە لە کاتی کارردنیدا بووە و توانیویەتی منداڵەکان ڕزگار بکات.
شادی ئاماژەی بەوەدا بە هۆی خراپبوونی دۆخی منداڵەکان و نەبوونی ئینکوبەیتەر یەکێک لە منداڵەکان نەیتوانی بەرگەی دۆخەکە بگرێت و گیانی لەدەستدا، تەنها ٨ منداڵی پێ ڕزگارکراوە.
شادی بە ئەنجامدانی ئەم کارە و هەوڵەکانی زۆر بێهێز بوو، بەڵام دواتر لەلایەن دایک و باوکی منداڵەکانەوە دەستخۆشی لێکرا، پێیان ڕاگەیاند گەورەترین کاری مرۆڤدۆستانەی کردووە، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوا کراوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی میسڕ ڕێز لە پەرستارەکە بنرێت.
ت.پ