پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی پشتیوانی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی دەکات
پرۆفیسۆری ئەمریکی هێلین لۆنگینۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیە کرد و ڕۆڵی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانی لە ڕێبەرایەتیکردنی خەباتی کورد بەرەو چارەسەری ئاشتیانە بەرز نرخاند.

ناوەندی هەواڵ
پرۆفیسۆری ئەمریکی تایبەت بە فەلسەفەی زانست و فەلسەفەی فێمینیست، هێلین لۆنگینۆ، پەیامێکی ئاراستەی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" کرد، کە تێیدا پشتگیری لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی کرد کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە خراوەتەڕوو، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بانگەوازە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ئەو هەبووە.
لە دەقی پەیامەکەی هێلین لۆنگینۆ بۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان هاتووە: "پێشوازی لە بڕیاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" دەکەم بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و ئاشتیانە لە تورکیا، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کە خەباتی چەکداری سەرکردایەتی کرد بۆ ڕێبازێکی ئاشتیانە بۆ مافەکانی گەلی کورد و هەموو گەلی تورکیا، کاریگەرییەکی ڕاستەقینەی لەسەر مافەکانی گەلی کورد و هەموو گەلی تورکیا هەبووە". من هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خەباتەکانتاندا.
شایانی باسە هێلین ئەلیزابێس لۆنگینۆ مامۆستایە لە بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ستانفۆرد و بە کارەکانی لە فەلسەفەی زانست و زانستناسی کۆمەڵایەتی و فەلسەفەی فێمینیست ناسراوە. بە دەستەواژە بەناوبانگەکەی "پێویستی فێمینیزم لە زانستدا و پێویستی زانست لە فێمینیزمدا" جەختی لەسەر گرنگی بەها کۆمەڵایەتییەکان لە زانستی پراکتیکیدا کردەوە و بە یەکێک لە دیارترین فەیلەسوفە فێمینیستەکانی سەردەمی مۆدێرن دادەنرێت. هەروەها لەسەر ڕۆڵی ژن لە زانستدا نووسیویەتی و کەسایەتییەکی ناوەندییە لە تیۆری فێمینیستەکانی زانین و تیۆری کۆمەڵایەتی زانین.