پرۆفیسۆر ئیڤا ئیلۆز: ئۆجالان لە کاتی ململانێدا سەرکردایەتی پێناسە کردەوە

لە پەیامێکی پشتیوانیدا، ئیڤا ئیلۆز، کۆمەڵناس نامەیەکی ئاڕاستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە هەنگاوێکی بوێرانە و نمونەی بۆ سەرکردە مەزنەکان ناوە بە هەڵبژاردنی ئاشتی لە جیاتی ململانێی بەردەوام.

ناوەندی هەواڵ

 

 ئیڤا ئیلۆز، پرۆفیسۆر، وتی: هیوادارین ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهامبەخش بێت بۆ سەرکردەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای کرد دەنگی ئەو لە هەموو شوێنێک ببیسترێت و وەک سەرکردەیەک کە بەڕاستی گەلەکەی خۆشویستووە یادی بکرێتەوە.

 

ئیڤا ئیلوز، پرۆفیسۆری کۆمەڵناسی پەیامێکی پشتیوانی ئاراستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و تێیدا سوپاسگوزاری خۆی بۆ بڕیارەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوێکی بوێرانەی ناوە کە تایبەتمەندی سەرکردە مەزنەکان بەرجەستە دەکات و ڕێگای ئاشتی لە گێژاوی ململانێی بەردەوامدا پەسەند کردووە، هەروەها هیوادارین هەڵوێستەکەی ببێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ سەرکردەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

لە پەیامەکەدا هاتووە: ئەو هەنگاوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دای، کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوی پەکەکە یە، دەبێت ببێتە نمونە و سەرچاوەی ئیلهام بۆ زۆرێک لە ململانێکانی ناوچەکە، بەتایبەتی کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین کە لە سەدەی ڕابردوودا خوێنی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕشت.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان هەنگاوێکی بوێرانەی نا، کە تایبەتمەندی سەرکردە گەورەکان بوو، هەروەها ئاشتی هەڵبژارد نەک ململانێی بێ کۆتای، هەروەها ئاشتی وشەیەکی جوان و قوڵە، و ئاشتی تەنها نەبوونی شەڕ نییە، بەڵکو خودی ژیانە، ئاشتی ڕێگە بە منداڵان و گەورەکان دەدات داهاتووی خۆیان لە خەیاڵدا ببینن، کە ئازارەکانی ژیانی ڕۆژانە بە جەنجاڵی ژیان دەگۆڕێت و مرۆڤەکان لە تاریکی وێرانکاری بەرەو ڕووناکی پلان و هیواکانیان بەرز دەکاتەوە، خوشک و برایەتی مرۆڤایەتی جێگەی دوژمنایەتی دەگرێتەوە، شەڕ ژیان و زمان و کولتوور لەناو دەبات، بەڵام ئاشتی ئاوەدانیان دەکاتەوە و فراوانیان دەکات و گەشەیان پێدەدات، هیوادارین ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهامبەخش بێت بۆ سەرکردەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیوادارین دەنگی ئەو بگاتە دوور و دوور و وەک سەرکردەیەک لەبیر بێت کە بەڕاستی گەلەکەی خۆشویستووە.

 

شایانی باسە ئێڤا ئیلۆز، کۆمەڵناسێکی هەڵگری ڕەگەزنامەی فەڕەنسی و ئیسرائیلییە، لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری فاس لە مەغریب لەدایک بووە، ئەو بە یەکێک لە بیرمەندە دیارەکانی بواری کۆمەڵناسی و کولتووری دادەنرێت و پلەی ئەکادیمی بەناوبانگی لە زانکۆکانی جیهان وەرگرتووە، هەروەها وەک بەڕێوەبەری توێژینەوەکان لە کۆلێژی خوێندنی باڵا لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە فەڕەنسا کاری کردووە.