پۆلیسێک لە بەغدا هاوژینەکەی و سێ منداڵی کوشت
ئێوارەی ٣ی ئادار، پیاوێک لە بەغدا کە پیشەی پۆلیسە، هاوژینەکەی و سێ منداڵی خۆی کۆمەڵکوژ کردن.

ناوەندی هەواڵ
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ٣ی ئادار پۆلیسێکی ئەندامی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هاوژینەکەی و سێ منداڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی ئه‌لوه‌شاش له به‌غداد كوشتووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئه‌و تۆمه‌تباره، لە پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه خۆی ڕاده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كردووه.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه بۆ دیاریكردنی بارودۆخه‌كه و ته‌رمه‌كانیش بۆ پزیشكی دادی به‌غداد گواستراونه‌ته‌وه، بڕیاریشه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ورده‌كاری ڕووداوه‌كه له ڕاگه‌یەندراوێكدا بخاته‌ڕوو.