پەدەكە رێگری لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات بۆ چوونە ناو هەولێر

هێزە ئەمنییەكانی پەدەكە لە بازگەی سماقوڵی رێگرییان لە مامۆستایان و فەرمانبەران كرد، كە بچنە ناو شاری هەولێرەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافەكانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ ٩ی شوبات، مامۆستایان لە شاری سلێمانی و شارو شارۆچکە جیاوازەکانەوە بەرەو شاری هەولێر کەوتنەڕێ تا داوای مافەکانیان بکەن.

 

كەمێك پێش ئێستا هێزە ئەمنییەكانی پەدەكە لە بازگەی سماقوڵی رێگرییان لە مامۆستایان و فەرمانبەران كرد، كە بچنە ناو شاری هەولێرەوە.

 

هاوكات، لە ئێستادا هەوڵەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە بازگەی سماقوڵی بۆ چوونە ناو شاری هەولێر بەردەوامە.

 

هەروەها، بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانى شار و شارۆچکەکانى دیکە گەیشتوونەتە دێگەڵە و چاوەڕوانى گەیشتنى خۆپیشاندەرانى سلێمانى-ن بۆ ئەوەى پێکەوە بەرەو بازگەى دێگەڵە بەڕێبکەون.