پەدەکە دەروازەی سنووریی سێمالکای داخست
پەدەکە دەروازەی سنووری سێمالکای بە بلۆکی گەورە بە ڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا داخست.

ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی کانونی یەکەم دەروازەی سنووریی سێمالکا لە بەری پێشخابوور لە باشووری کوردستان لە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە داخرا و بە بلۆکی گەورەی کانزایی دەرگاکەیان داخست.
پەدەکە پێشتر چەندین جار دەروازەی سنووری سێمالکای بە فەرمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر داخستبوو و ئابڵوقەی بەسەر خەڵکی ڕۆژاوادا سەپاندبوو.
ئەوە لە کاتێکدایە دایکان و کەسوکاری شەهیدان لەسەر ئەو سنوورە ماوەی ٧٢ ڕۆژە داوای ڕادەستکردنی تەرمی ڕۆڵەکانیان دەکەن کە پەدەکە لە خەلیفان شەهیدی کردن.