پاشماوەی جەنگ لە تل تەمر تەقییەوە: منداڵێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ڕۆژئاوای تل تەمر بەجێماوە، منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو منداڵی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ١٦ی ئایار، سێ منداڵی خەڵکی گوندی ئوم کێف لە ڕۆژئاوای تل تەمر، خەریکی یاریکردن بوون لە دەوروبەری گوندەکەدا، کاتێک هەندێک تەقەمەنییان دۆزییەوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بەجێیان هێشتووە، تەقایەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.