پاشماوەی جەنگ لە مەترسی ڕۆژانە بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان بەردەوامە
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی تەقینەوەکانەوە کە پاشماوەی جەنگن لە ناوچە جیاوازەکان. زیانی گیانی بەردەوام بووەو ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی مەترسی ڕۆژانەیە کە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکات.
ناوەندی هەواڵ
کارەساتی پاشماوەی جەنگ لە سووریا بەردەوامە لە مردن و بریندارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی، دیمەنێکی مرۆیی سەختە کە ڕەنگدانەوەی هەڕەشەی ڕۆژانەیە بۆ سەر دانیشتووان، بەتایبەتی منداڵان و شوانەکانی ناوچە گوندنشینەکان و بیابانەکان.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕێژەیەکی نوێی کوژراوانی مەدەنی تۆمارکرد کە لە ئەنجامی تەقینەوەکان بەهۆی پاشماوەی جەنگەوە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا ڕوویانداوە، تیشکی خستە سەر ئەو مەترسییە بەردەوامەی کە ڕۆژانە مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووان و بەتایبەت منداڵان و ئەوانەی لە ناوچە گوندنشینەکاندا کاردەکەن.
ڕوانگە گیانلەدەستدانی چوار کەسی مەدەنی لە نێویاندا دوو منداڵ و پیاوێک و هاوژیبەکەی بڵاوکردەوە و چوار کەسی دیکە کە دوو منداڵیان تێدایە بەهۆی مین و تەقەمەنی نەتەقینەوە برینداربوون، لە شاری مەیادین لە دێرەزوور، منداڵێک بەهۆی تەقینەوەی پارچەیەک پاشماوەی جەنگەوە گیانی لەدەستدا، ئەمەش ڕووداوێکە جەخت لەسەر بەردەوامی هەڕەشەی تەقەمەنی نەتەقینەوە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە شوێنی کار و کۆبوونەوە گشتییەکان دەکاتەوە.
لە باشووری ئیدلب، لە گوندی سمکە لە ناوچەی مەعر نومان، مینێکی چێندراو تەقیەوە، پیاوێک و هاوژینەکەی گیانیان لەدەستدا، ئەم ڕووداوە ئەو کارەساتانە زیاتر دەکات کە ڕۆژانە بەسەر خەڵکی مەدەنیدا دێت لەو ناوچانەی کە بە پاشماوەی تەقینەوەکانی شەڕ پیس بوون، ئەم ڕووداوە دووبارەبووانە جەخت لەوە دەکەنەوە، کە مین و پاشماوە تەقینەوەکانی دیکەی شەڕ بەردەوامن لە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی دانیشتووان، تیشک دەخاتە سەر پێویستی بەپەلەی هەوڵی کاریگەرانەی لابردنی مین و پاککردنەوە بۆ کەمکردنەوەی زیانبەرکەوتووە بەردەوامەکان.
لە ڕووداوێکی جیادا، لە ناوچەی ڕەوز وەحش لە بیابانی سوخنە لە ڕۆژهەڵاتی حومس، مینێک تەقیەوە و بەهۆیەوە منداڵێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداری جیاوازیان لێکەوتەوە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەشێک لە برینەکانیان سەختە، ئەم ڕووداوە جەخت لەسەر ئەو مەترسییە بەرچاوە دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی منداڵان دەبێتەوە لە ناوچە بیابانییەکان کە بە پاشماوەی تەقینەوەکانی شەڕ پیس بوون.
لە ڕووداوێکی جیادا، دوو شوان بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە نزیک گوندی دبس لە باکووری عەین عیسا لە ڕەققە، برینداری جیاوازیان لێکەوتەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراونەتە دامەزراوەیەکی پزیشکی نزیکەوە.
ئەم ڕووداوە دووبارەبووانە جەخت لەسەر ئەو ڕاستییە دەکەنەوە کە پاشماوەی شەڕ بەردەوامە لە مەترسی ڕۆژانە بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشین و بیابانییەکان کە بوونەتە مەترسیدار، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی لابردنی مین و پاککردنەوەی زەوییە پیسبووەکان بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی زیانبەرکەوتووە بەردەوامەکان.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، کە دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە دەیسەلمێنێت مەترسی پاشماوەی جەنگ هێشتا بەشێکی ڕۆژانەی ژیانی مەدەنییە، بەو پێیەی زەوییە کشتوکاڵی و گوندنشینەکان دەگۆڕدرێن بۆ کێڵگەی مەرگی بێدەنگ کە لە هەموو ساتێکدا هەڕەشە لە دانیشتووان دەکەن لە نێوان نەبوونی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی کاریگەر بۆ سنووردارکردنی بەردەوامی ئەم خوێنبەربوونە مرۆییە.
بەهۆی ئەوەی بد نزیکەی ڕۆژانە ڕووداوەکان ڕوودەدەن، ڕوانگە جەختی لە پێویستی بەپەلەی ڕێوشوێنی جددی و دەستبەجێ کردەوە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکان لە مین و پاشماوەکانی دیکەی شەڕ، کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە کە بەردەوامە لە داوای ژیانی مەدەنی بەبێ وەستان، لە قەیرانێکی مرۆیی کە ڕەنگدانەوەی قەبارەی پەرەسەندنی ئازارەکانە.
ڕوانگە بانگەوازی خۆی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییە پەیوەندیدارەکان نوێکردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ڕاستەقینە و کاریگەر بۆ گواستنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی لابردنی مین و پاشماوەی جەنگ و پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان لە قۆناغی بەڵێن و پلانەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕاستەقینە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە پاراستنی خەڵکی مەدەنی و کۆتاییهێنان بەم مەترسییە بەردەوامەی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیان دەبات و کارەساتەکان بەجێدەهێڵێت.