پارێزەر ئاشتی عەبدوڵا: بەهۆی داب و نەریت هاوسەرگیری منداڵان زۆر بووە
لە عێراق دوای هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی، لە پەرلەمان دەنگ لەسەر "بڕگەکانی شەریعەتی فیقهی جەعفەری" دراو کە ڕێگەخۆشدەکات بۆ هاوسەرگیری منداڵان و فرەژنی.

میهرەبان سەلام
هەڵەبجە- لە ٢٧ی ئاب، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر "بڕگەکانی شەریعەتی فیقهی جەعفەری" بۆ هەموواری یاسای باری کەسێتی دا، یاساکە لە کۆمەڵێک ماددە و بڕگەی جیاواز پێکهاتووە، بەڵام ئەوەی زیاتر مشتومڕ و ناڕەزایەتی لێکەوتەوە بابەتی هاوسەرگیریی بوو کە بەپێی هەموواری یاساکە، رێگا بە کوڕان و کچانی منداڵ لە خوار ١٨ ساڵەوە دەدرێت کە هاوسەرگیریی ئەنجام بدەن، هەروەها تێیدا هاتووە کە ژن بۆی نییە لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی دا مەرجی ئەوە دابنێت کە هاوژینەکەی هاوسەرگیری دووەم نەکات.
کەواتە بەپێی یاساکە، هاوسەرگیری منداڵان و فرەژنی لە عێراقدا ئیتر بە یاسایی کراو ژن هەموو مافەکانی پێشێل دەکرێت،
هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان یاسا ڕێگە بە هاوسەرگیری خوار ١٨ ساڵ نادات، بەڵام هاوسەرگیری کچانی خوار ١٨ سال ڕێگە پیێدراوە و بەمەرجی کەسی یەکەمی لەگەل بێت لە دادگا، ئەمەش لەخۆیدا ڕێگەی بۆ هاوسەرگیری منداڵان کردۆتەوە.
بە بۆچوونی پارێزەران هاوسەرگیری منداڵان سەرکەوتوو نییەو چەندین کێشەی لێدەکەوێتەوە، سەبارەت بەم پرسە پارێزەر ئاشتی عەبدوڵا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
ئاشتی عەبدوڵا، پاریزەر وتی؛ هاوسەرگیری خوار ١٨ سال ڕێژەکەی بەرز بووەو یاسا ڕێگەی پێداوە، واتە ڕێگە پێدراوە بەڵام بە مەرجێک، دەبێت لە رووی تەندروستیەوە کامڵ "پێگەیشتوو" بێت و وەلی ئەمری لەگەڵدا بێت و لە دادگا موافەقەتی وەردەگیریت، ئەم گریبەستە وەک گریبەستی ١٨ سالەو هەلس و کەوتی لەگەڵ دەکریت هەمان حوکم و کاریگەری هەیەو ، لەرووی تەندروستیەوە دەبیت کامڵ بیت و بەڵام سەروو ١٨ سال ئەو ریکارانەیان ناوی وەک جەستەیی و دایک و باوکیان ناوی تەنها پشکنینی خوێنی دەوێت.
"هۆکارەکانی زیادبوونی هاوسەرگیری منداڵان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن"
ئاشتی عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، چەندین هۆکار هەن کە کاریگەری هەیە لەسەر هاوسەرگیری پێکردنی مندالانی کچ واتە لەخوار تەمەنی یاساییەوە، سەیر بکەین لە کوردستان هۆکارەکانی زیاد بوونی هاوسەرگیری منداڵان ئەوەیە لایەنی کۆمەڵگە کۆمەڵێک داب و نەریت و تائیستا باووە و ئەگەر کچێک ١٨ ساڵی تەواو کردبێت و ناتوانن لە رووی کۆمەلایەتیەوە ڕەتی بکەنەوە، هۆکارێکی تر چاولێکەری و حەزکردن لە پرۆسەکەو تەنها شتە سەرەتاییەکان دەبینێت و بیرناکاتەوە لە وەی کە پرۆسەکە بەراستی چییەو چۆنە.
ئەوەشیختەڕوو، لە ئیستادا زۆرریک لە منداڵانی کچ و ژنانی گەنج بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەریەکانی پێیانخۆشە زووتر هاوسەرگیری بکەن، چەندین جار قسەمان کردووە دەبینین خۆیان ئامادەییان هەیە، چونکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەریەکانی گەشتووەتە تاک بەتاکی خێزان و ئیستا لە رووی ئابورییەوە هۆکارێکی ترە. .
"لەوخێزانانەی هەلوەشاونەتەوە هاوسەرگیری خوارتەمەنی یاسایی زۆرە"
پارێزەر ئاشتی عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارێکی تر ئەوەیە کچەکان پێیانخۆشە زووتر هاوسەرگیری بکەن بەتایبەت ئەو خێزانانەی هەلوەشاونەتەوە، هەرچەندە تەمەن خوار ١٨ ساڵ بێت یان ئەگەر منداڵە کچەکە لای دایکی بێت هەوڵ دەدات بە زووترین کات هاوسەرگیری بکات، هاوژینی باوک یان هاوژینی دایک وەری ناگرێت و ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە زۆرترین هاوسەرگیری منداڵانی تێدایە.
دەربارەی هۆکارەکانی تر وتی: هاتنی بە لێشاوی خەڵکی خوارووی عێراق هۆکارێکی ترەو بۆنموونە کە پیاو تەمەنی گەورەیەو ئامادەیە کچەکەیان لەبەر پارە هاوسەرگیری پێبکەن، ئەمەش زۆر دریژە ناکێشێت و کێشەی جیابوونەوە زۆر ترە، هەروەها قەیرانی دارایی سەختەو پێیان و قبول نابێت و خاوەن ئیرادەی بەهیز نیین و زۆربەی کات جیابوونەوەکان ڕوودەدەن، یان داب و نەریت و چاولێکەری و نەریتی کۆمەڵگە هۆکاری هاوسەرگیری منداڵانن.
" هۆشیاری یاسایی پێویستە هەبێت"
لە کۆتایی قسەکنایدا پارێزەر ئاشتی عەبدوڵا وتی: هاوسەرگیری منداڵان وادەکات خێزانەکان لەبەریەکیش هەلبوەشینەوە، هەروەها زانیاری نەبوون لەبارەی گرێبەستی هاوسەرگیری هۆکاریکی ترەو لە ئێستادا تەمەنی ٢٠٠٦ و بەبێ هیچ مارەیی هاوسەرگیری کردووەو کە داوای هەق و ماف دەکەن دەبێت ئاگاداری ماف بن لە بەردەم دادوەر قسە بکەن وپیویستە وردەکاری پڕۆسەی هاوسەرگیری بزانن، هۆشیاری یاسایی پێویستە هەبیت و زۆربەی گرێبەستی هاوسەرگیری ناخویننەوەو پێویستە ئاگادارو هۆشیار بن و بزانن لەکاتی جابوونەوە چی بکرێت، هاوسەرگیری خوار ١٨ ساڵ گونجاو نیەو بۆیە بە پێویستی دەزانیین خوێندن تەواو بکەن و گرنگی بە لێهاتوویی خۆیان بدەن و بتوانن کێشەو ناکۆکی کەم بێت و ژیانیکی ئارام و پارێزراو بەڕێبکەن.