پارێزەر مارگرێت ئۆین داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجەلانی کرد
مارگریت ئۆوین ئۆبێ، پارێزەری مافی مرۆڤ لە یادی ٢٦ سالەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد، پەیامێکی نارد، هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالانی بۆ ئاشتی بەبیرهێنایەوە و داوای ئازادی جەستەیی کرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250213-marg-jpgd62ba2-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
١٥ی شوبات یادی ٢٦ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد کە لە زیندانی ئەمنی باڵای جۆری F لە ئیمرالی ڕاگیراوە، ڕێبەری گەلی کورد ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بەرخۆدانی گەورە دەکات، ئەو بزووتنەوەیەی کە گەلی کورد و دۆستەکانی بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەستیان پێکرد، بووەتە جیهانی.
یەکێک لەو ناوانەی کە پێشەنگایەتی هەڵمەتەکە دەکات، مارگریت ئۆین ئۆ بی ئێ، پارێزەری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، سەرۆکی ڕێکخراوی ژنان بۆ ئاشتی لە ڕێگەی دیموکراسی (WPD) و ئەندامی دەستەی کارگێڕی کەمپەینی ئاشتی کوردستانە.
مارگرێت ئۆین ئۆبێ، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بۆ ئاژانسەکەمان ناردووە، ئیدانەی ئەو پیلانگێڕی و گۆشەگیرییە نێودەوڵەتییەی کرد کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورددا سەپێندراوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت دەستبەجێ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بەدی بهێنرێت.
داواکاری عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی جەستەیی
مارگریت ئۆین ئۆ بی ئێ وتی “وە کێ، کێ دەبێ لە زیندان ئازاد بکرێت؟” لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: کاتی ئەوە هاتووە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت، چالاکوانێکی ئاشتی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە دورگەی ئیمراڵیدا بەشێوەیەکی نایاسایی ٢٦ ساڵەی خۆی خزمەت دەکات، کە لەماوەی دەیەی ڕابردوودا داوای چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەکات، هەروەها کەسایەتییەک کە پێمان دەڵێت واز لە لەناوبردنی کورد بە بۆمب و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی کیمیایی بهێنن، کەسێکی ئاشتییە.
"هێشتا چەک دەدەنە ئەردۆغان"
مارگریت ئۆین ئۆ بی بی جەختی لەوە کردەوە کە بۆ پاراستنی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان لە هەڕەشەکانی داعش، نابێت ڕێگە بە بوونی جیهادی هەتەشە بدرێت وتی: نەک تەنها سووریا ئەگەر بمانەوێت هەموو جیهان لە داعش، لە تیرۆریستان، لە جیهادییەکان بپارێزین، دەبێت هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی سووریا نەبێتە ناوەندێکی نوێ بۆ سەرهەڵدانی داعش. نابێت ڕێگە بە هەتەشە بدەین کە لە ئێستادا ئیدارەی کاتی لە سووریا بەڕێوەدەبات و نایەوێت بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ کورد کۆببێتەوە، باشە بۆچی هەمووان ئەوەندە بێدەنگن؟ چونکە پیلانێکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی تورکیا لە ناوخۆدا بمێنێتەوە، هەر بۆیە تا ئێستاش ئەردۆغان، تاوانبار، دیکتاتۆر پڕچەک دەکەن، چەکی پێدەدەن و هەوڵدەدەن بیخەنە لای خۆیان، باشە بۆچی ئەم کارە دەکەن؟ ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە تەواوی گەمە سیاسییەکە تەنها ململانێی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایە، چونکە پەیوەندی بە هاوسەنگی هێزەوە هەیە لەنێوان ڕووسیا و چین و ڕۆژئاوا.
"بەردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەڕاستی ترسناکە"
مارگریت ئۆین ئۆ بی ئێی بەبیری هێنایەوە کە تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و وتی: ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ئەو ڕۆژەیە کە ئۆجالان بە شێوەیەکی نایاسایی ڕفێندرا. ئەوە ئەو ڕۆژەیە کە باڵیۆزخانەی یۆنان لە نایرۆبی دەستی بەسەردا گیرا، بە هاوکاری مۆساد و ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا، هەموو شتێک لەو ڕۆژەوە دەستی پێکرد. ٢٦ ساڵ لەمەوبەر، بەڕاستی ئەوە شتێکی ترسناکە کە تورکیا هەرچییەک بکات، ئەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی کە پشتیوانی لێدەکات بەردەوامە.