"پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا پاراستنی شۆڕشی سەدەی ٢١ دەبێت

بەگوێرەی کلاودیا کاڕۆڵ،ڕۆژنامەنووس لە ئابیا یالا، ئەوان بە گەشبینییەکی زۆرەوە پێشوازی لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان دەکەن، لە هەمانکاتدا هەوڵ دەدەن ئەرکە سیاسی، ژن،کۆمەڵایەتییەکانیان جێبەجێ بکەن.

سۆرگوڵ شێخۆ 

 

 قامیشلۆ- کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتی ژنان پڕۆژەیەکە کە هەمەچەشنی و ئەزموونی ژنانی سەرتاسەری جیهان لەخۆدەگرێت، شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێزێکی گەورەی بە چالاکی کۆمەلگە و تەڤگەری ژن بەخشیوە.

 

کڵاودیا کاڕۆڵ، ئەندامی ڕێکخراوی Pannuelos en Rebeldia و ئەندامی تۆڕێی ژن لە ئەبیا یالا، پەروەردەکار، ڕۆژنامەنووسی کۆمەڵایەتی، چالاکوانێکی پشتیوانییە لە شۆڕشی ژنان و گەلی کورد، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو داگیرکارییە کە چەندین ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنین،بۆ یەکەمین جار لەسەر بانگهێشتی کۆنگرەی ستار سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد.

 

کلاودیا کاڕۆڵ سەرنجی ڕاکێشایە سەر هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ،وتی " پرسی ئازادی ژنان لە نەتەوەپەرستی، چینایەتی قووڵترە، کاتێک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە خەباتی گشتی و شۆڕشەکان بە تایبەتی کردەوە زۆر بە پەرۆشەوە بەتایبەتی کە دەیوت: پرسی ژنان لە پرسی ناسیۆنالیزم قووڵترە.


 بۆچی ئەم لێکدانەوانە بۆ ئێمە گرنگن؟ 
چونکە لەلایەکەوە پەیوەندی پیاوسالاری بە سیستەمی کۆلۆنیالزمی جیهانی نیشان دەدات کە هەزاران ساڵە بەردەوامە، ئەم پیاوسالاری ستەمکارە سیستەمە زاڵەکانی وەک سەرمایەداری ،کۆلۆنیالیزمی چەسپاندووە.


 شۆڕشی ژنان کە ئێوە بە شێوەیەکی داهێنەرانە و کاریگەر ئەنجامی دەدەن بەرهەمی ئەم بیرکردنەوەیە. ئەمە تەنها دەستەواژەیەک نییە، بەڵکو بیرۆکەیەک کە هەلی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نوێ و دەستپێکردنی شۆڕشی سەدەی بیست و یەک لەسەر بنەمای ئەزموون، یادەوەری، ژیانی ژنان ڕەخساند.

 

کلاودیا کاڕۆڵ ڕوونیکردەوە کە ئەوان شیکردنەوەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە گرنگ دەزانن، نەک تەنها بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو بۆچوونێکی نێونەتەوەیی لەسەر ئاستی جیهانیش، ئێمە باوەڕمان وایە خەباتی ژن و خەباتی تەڤگەرەی ژنان گرنگن بۆ بنیاتنانی ژیانێکی نوێ لەم سەردەمەدا، ژنان یەکەم نەتەوەن کە داگیر دەکرێن ، پێویستە تێکۆشانەکانمان پێکەوە لەسەر ئاستی جیهان یەکبخەین بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە، بەڵام چۆن ئەم کارە بکەین؟بە هاتن بۆ ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، فێربوون و تێگەیشتن لە ئەزموونەکان کە پەیوەندی بەم توێژینەوەیەوە هەیە.

 

وەڵامەکە لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژناندایە

کلاودیا کاڕۆڵ سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەرخۆدانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی داعش و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، "هەر لە بەرگری و وەستانەوە لە دژی هێزە کۆنەپەرست و توندڕەوەکانی  داعش تا بەرگەگرتن لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، ژنان و گەلانی ناوچەکە بینیمان چۆن دەتوانین کۆمەڵگەیەکی نوێ بنیات بنێین؛ سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت، لێرەدا دەپرسین چۆن ئەم ڕاستییە بڵاوی بکەینەوە بەبێ ئەوەی ببێتە نەریت یان کۆپی کردن؟ وابزانم وەڵامی ئەمە لە پڕۆژەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی گەلاندا هەیە، بەتایبەتی لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ژنان، ئەم پڕۆژەیە هەمەچەشنی و هەمەجۆری ئەزموونی ژنان لە سەرانسەری جیهانەوە لەخۆدەگرێت، هەر لە ئەبیا یالاوە تا کوردستان و ئەفریقا.

 

ئاماژەی بەوەدا کە توندوتیژی و کۆمەڵکوژی لە سەرانسەری جیهاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی هەیە، سیاسەتی پەیڕەوکردنی لە ناوچەی ئابیا یالا بە "دڕندانە و دڵڕەق" پێناسەیکرد، هێرش و پێشێلکارییەکانی دژ بە مافەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانیان ئەنجام دەدرێت، دەڵێت"هێرش دەکەنە سەر مافەکانی ژنان و تەڤگەرەکانی ژنان، بۆیە دەبێت خۆمان بجوڵێین و ڕێکبخەین، تەڤگەری ژن لە ئەرجەنتین زۆر کاریگەری هەیە لە سەدەی ٢٠مەوە خۆی ڕێکخستووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ بەتایبەتی بەهێز بووە، تەڤگەری ژن بەهێزتر بووە لەگەڵ دروشمی "Ni una menos" کە دروشمێکە دژ بە کوشتنی ژن، تا ئێستاش لە ناوچەکەدا ڕوو لە زیادبوونە، ئەم دروشمە بۆتە هاومانای دروشمی'بەسە' کە هاوڵاتیانی ناوچەی ئابیا یالا لە سەردەمی دیکتاتۆرییەتەوە لەسەر شەقامەکان دەیانوت، دایکانی ناسراو بە"Las madres de la playa de mayo" باوەشیان بە شۆڕشی ژنان کرد لە کوردستاندا.

 

کلاودیا کاڕۆڵ دەڵێت: شۆڕشی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێزێکی گەورەی بە چالاکی کۆمەڵایەتی تەڤگەری ژنان بەخشی،لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ تەڤگەرەکانی ژن و تەڤگەری کۆمەڵایەتی گەورەیان بەخۆوە بینی و شۆڕشی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێزێکی گەورەی پێداین،بۆمان دەرکەوت کە بەرزکردنەوە، وتنی دروشم بەس نییە، بۆیە جگە لەمە جارێکی تر ڕژێنە سەر شەقامەکان و ژنان زیاتر ڕێکدەخەین بۆ ڕاپەڕین لە دژی دڕندەیی سیستەمی سەرمایەداری، پیاوسالاری، سەرکوتگەر،ڕەگەزپەرستی، ئێمە گەیشتوینەتە میتۆدێکی ڕێکخراوەیی کە لە ناوەڕۆکی خۆیدا لە ڕێگەی هەمەجۆرییەکەیەوە، ڕێز لە هەموو ناسنامە و ئەزموونەکان دەگرێت، ئێمە بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ژنان لە باوەش دەگرین، دەمانەوێت ئەرکە سیاسی، ژن ،کۆمەڵایەتییەکانمان جێبەجێ بکەین، بەم شێوەیە دەڵێین ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەنیا نین، بە شەرمەزارکردنی تاوانەکانی داگیرکاری و بیناسازیی تورکیا ژیانێکی نوێ و پەیوەندی نوێ لە وڵاتەکەماندا،کە لەسەر بنەمای دڕندەیی نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای خۆشەویستی بێت، دەتوانین هێزیان پێبدەین”

 

"ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری ئێمەیە بە هەمان شێوە"

شۆڕشی ژنان بۆ ئەوان زۆر گرنگە. وتی: "لە ناوچەکانی ئابیا یالا بۆ پاراستن و پاڵپشتیکردنی هاووڵاتیانی عەفرین ڕژاینە سەر شەقامەکان. بە خواست و و سووربوونەوە مامەڵەمان کرد بۆ پاراستنی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. خۆمان ڕێکدەخەین لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ؛خواستی خۆمان، بەڵام ئەمە بەس نییە. لەبەر ئەم هۆکارە داوا لە هەموو لایەک دەکەین، هەموو شوێنێکی ئابیا یالا و جیهان، خۆبەدەست  ستەم نەبن، شەڕ وخەبات؛ لەگەڵ بڕێکی زۆر لە داهێنان و زانیاریدا بکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا کلاودیا کاڕۆڵ ئاماژەی بە پاراستنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، وتی: دەبێت ئەوە بزانین کە شوێنێک هەیە ستراتیژییانە مامەڵە لەگەڵ شۆڕشدا بکات، پاراستنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پاراستنی دەرفەت و ئەگەری پێکهێنانی شۆڕشێکی سەدەی ٢١ بە سەرکردایەتی ژنان، چەندین شۆڕش لە سەدەی ٢٠مدا ئەنجامی جیاوازیان هەبووە، بەڵام شۆڕشی سەدەی ٢١ شۆڕشی بنەڕەتییە، دەمانەوێت هەزاران ژن و ژنی گەنج بەشداری ئەم شۆڕشە بکەن، وشەکان ببنە ڕاستی، چەندین هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مۆدێلێک بۆ فیدراسیۆنی دیموکراتی ژنان لەسەر ئاستی جیهان دروست دەکرێن.