سەرەڕای ئاڵەنگارییەکان پاراستنی کۆمەڵایەتی لە مەغریب هەوڵێکی بەردەوامە
بەشداربووان لە دەستپێکردنی دووەمین کۆڕبەندی ناوچەیی تایبەت بە مافەکانی منداڵان لە مەغریب دەڵێن: پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و منداڵان مەرجێکی بنەڕەتییە و ئاڵەنگاریەکی ڕاستەقینەیە.

رەجا خەیرات
مەغریب-لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی و پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ، کۆڕبەندی ناوچەیی تانسیفت بۆ مافەکانی منداڵان تیشکی خستەسەر پێویستی دامەزراندنی پاراستنی کۆمەڵایەتی، پایەیەکی بنەڕەتی گەشەپێدانی بەردەوام، لەگەڵ گرنگیدان بە مافەکانی ژنان و منداڵان.
ڕۆژی هەینی ١٨ی نیسان، کۆڕبەندی ناوچەیی تانسیفت بۆ مافەکانی منداڵان، سیمینارێکی لە ژێر ناوی "ڕۆڵی چالاکوانی دامەزراوەیی و مەدەنییەکان لە چالاککردنی میکانیزمەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و منداڵان" سازکرد. سیمینارەکە لە کاتی کردنەوەی دووەمین کۆڕبەندی هەرێمی بۆ مافەکانی منداڵان بەڕێوەچوو کە تا ٢٧ی هەمان مانگ بەردەوامە.
لە سیمینارەکەدا تیشک خرایەسەر گرنگی دابینکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و منداڵان وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.
ڕێکخەران ئاماژەیاندا کە کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە مەراکش، بە درێژایی مێژووی خەباتەکانیان بە چەندین شێوە، چ لە ڕێگەی کۆمەڵە پەیوەندیدارەکان بە مافی مرۆڤ، پەروەردە، کولتوور، یان پرسەکانی دیکە، داکۆکیکردنی بەردەوامیان لە مافەکانی ژنان و منداڵان بۆ تەندروستی، پەروەردە، کات بەسەربردن، دەربڕین و ئاستێکی شایستەی ژیان، هێزێکی بەهێز بووە بۆ قەناعەتپێکردنی دەسەڵاتدارانی حکومەت بەو گرنگییە لە مافەکانی ژنان و منداڵان. ئەمە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ڕێککەوتننامەی مافی منداڵانی ساڵی ١٩٩٣ و بڕگەکانی دەستووری ساڵی ٢٠١١ کە پاراستنی کۆمەڵایەتی بەهێزتر دەکەن.
بەشداربووان جەختیان کردەوە، سەرەڕای ئەو هەوڵانەی لە بواری پاراستنی کۆمەڵایەتیدا دراون، چەندین ئاڵەنگاری و پرس ماونەتەوە. پرسیاریان لە بەردەستبوونی میکانیزم و ڕێوشوێنی پارێزبەندی بۆ پاراستنی منداڵان لە چەوساندنەوەی سێکسی، سواڵکردن،بازرگانیکردن،دامەزراندنی کەم تەمەنیان خستە ژێر پرسیارەوە. ئەو ڕۆڵەی کە دامەزراوە جیاوازەکان دەتوانن بیگێڕن لە دابینکردن و پاراستنی کۆمەڵایەتی،تەندروستی،ژینگەیی بۆ ژنان و منداڵان لە هەموارکردنەوەکانی داهاتووی یاسای خێزان.
بەشداربووان داوای دابینکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی بۆ گروپە لاوازەکانی وەک ژنان و منداڵان، پایەیەکی بنەڕەتی بۆ دڵنیابوون لە میکانیزمی مۆدێلی نوێی گەشەپێدان، بە پێشکەوتوویان زانی لە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک بۆچوون و پێشنیاردا.
ئەم پاراستنە لە ناوەڕۆکی وۆرک شۆپەکانی چاکسازیدایە ،لەلایەن مەراکشەوە دەستیپێکردووە، ئامانجیان تێکەڵکردنی گروپە لاواز و هەژارەکانە لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا.
سەنا زەعیمی، سەرۆکی یەکێتی مافەکانی ژنان دەڵێت: ڕێبازی ڕەگەزی لێرەدا پەیوەندی بە تێکەڵاوبوونی ژنان لە پرسی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا هەیە، لاوازترین گروپن، لێرەدا ڕۆڵی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لەناو کۆمەڵگەی مەدەنیدا دیار دەبێت.
دەستووری مەراکش ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی بە شێوەیەکی ڕاوێژکاری لە چوارچێوەیەکدا دادەنێت، ڕۆڵێک کە لەڕادەبەدەر گرنگە، هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ پێشکەشکردنی بۆچوونی ڕاوێژکاری، دوای دامەزراندنی ئەندامەکان، دەسەڵاتی یەکسانی و نزیکبوونەوەی ڕەگەزی،چالاکوانانی مافی مرۆڤ، چ ژن و چ پیاو، دەتوانن بۆچوونەکانیان تێکەڵ بە داکۆکیکردنە بکەن، کە کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامی دەدات.
چۆنیەتی کارکردن لەسەر ئەم بابەتە، ڕوونیکردەوە، ئەمە لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی کۆمەڵێک شێوازی داکۆکیکردن لە ڕاستیەوە سەرچاوەی گرتووە، تیایدا کۆمەڵەکان لەسەر بنەمای مافەکانی ژنان، دەستگەیشتن بە زانیاری تەندروستی،مافی چاودێری، پاراستنی کۆمەڵایەتی کار دەکەن.
کۆمەڵێکی زۆر لە ژنان هەن کە نەیانتوانیوە سوود لە سیستمی بیمەی تەندروستی وەربگرن، بەتایبەتی لە بواری گوندەکاندا، ڕۆڵی داکۆکیکردن کە لەسەر بنەمای سکاڵای ژنان لە ڕێگەی ناوەنداکانی گوێگرتن لە بواری پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری تەندروستی دامەزراوە.
یەکێک لەو هۆکارانەی کە ژنان دەستیان بەم خزمەتگوزاریانە قورس دەگات، نەخوێندەوارییە لەنێوانیاندا بەتایبەتی لە ناوچەی حەوز، ئەمە بەهێزی چالاکوانانی ناوچەی مەراکیش و سافی، کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆڵیان لە داکۆکیکردن دەردەخات.
لە چوارچێوەی ئەو تۆڕانەدا کار دەکات کە بەپێی نەخشەو و ستراتیجی یەکگرتوو کار دەکەن ،'تۆڕی ژنانی هاوپشتی' بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤی ژنان و منداڵان.
سەبارەت بە ئاڵەنگاریالەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بواری پەروەردەد عەتیقە ئازولای، سەرۆکی بەشی بەرەوپێشبردن و بەڕێوەبردنی دامەزراوەیی لە ئەکادیمیای هەرێمی پەروەردە و ڕاهێنان؛ لە هەرێمی مەراکیش،وتی: مەراکش وۆرکشۆپی چاکسازی گرنگی لە چوارچێوەی خێرایی و گەشەسەندنی قوتابخانەی مەراکشی دەستپێکردووە، هاوتایە لەگەڵ دینامیکی مەراکش، بەتایبەتی لەگەڵ جێبەجێکردنی مۆدێلی نوێی گەشەپێدان، وۆرکشۆپەکانی چاکسازی پەیوەست بە پاراستنی کۆمەڵایەتی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دەستیان پێکردووە، چاکسازی پێکهاتەیی کە پەیوەندی بە کۆمەڵێک کەرتی تەندروستی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیەوە هەیە. هەروەها کەرتی پەروەردە.
سەرهەڵدانی ڕۆڵی قوتابخانە نەک تەنها وەک بوارێک بۆ فێرکردن و گواستنەوەی زانیاری، بەڵکو دەسکێک بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی، لەڕێگەی تێکەڵاوبوونی کۆمەڵگە و کۆمەڵێک ڕەهەند، ڕەهەندی پەروەردەیی کە لە ڕۆڵی قوتابخانەدا دەردەکەوێت، بواری پەروەردە بە بوارێک دادەنرێت بۆ بنیاتنانی توخمی مرۆیی، سەرەڕای ڕۆڵی کۆمەڵایەتی پەیوەست بە بەهێزکردنی ئابووری بەمەبەستی کەمکردنەوەی جیاوازییە کۆمەڵایەتی و شوێنییەکان.
جەختی کردەوە کە قوتابخانەکە ڕۆڵی سەرەکی لە پاراستنی کۆمەڵایەتیدا دەگێڕێ، ئاماژەی بە ژمارەیەک سەرچاوە کرد بەتایبەتی دەستووری ساڵی ٢٠١١ کە پێویستی پاراستنی کۆمەڵایەتی دیاری دەکات، ئاماژەی بوونی سەرچاوەی دیکە کرد؛ وەک تیۆری ڕێبازی بەشداری کە دەڵێت:پەروەردە بۆتە کارێکی کۆمەڵایەتی کە کۆمەڵێک هاوبەش و چالاکوانی تێدایە وەک کۆمەڵگەی مەدەنی، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، دەسەڵاتداران،کۆمەڵگە هەرێمییەکان، ئەنجومەنی زانستی،وەزارەتی هاوسۆزی،خێزان.
عەتیق ئازولای لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی: بۆچوونێکی شوێنی هەیە، نایەکسانی کۆمەڵایەتی، کە جەخت لەسەر بواری شارەکان ناکات، بەڵکو لەسەر بواری گوندەکانیشە، لەڕێگەی دروستکردنی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی وەک خانووی نیشتەجێبوون و گواستنەوەی قوتابخانەکان.