پانێڵێک بۆ هەڵسەنگاندنی فیلمە سینەماییەکان لە چوارپارچەی کوردستان ئەنجامدرا
لە درێژەی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، پانێڵێک بە ناونیشانی " فێستیڤاڵە کوردییەکان و شوناس " بە ئامادەبوونی فیلمسازان لە هەرچوارپارچەی کوردستان بەڕێوەچوو.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە لە شاری سلێمانی، لە درێژەی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە ئامادەبوونی زۆرێک لە دەرهێنەر و دادوەرانی فیلم لە هەرچوار پارچەی کوردستان، پانێڵێک بە ناونیشانی " فێستیڤاڵە کوردییەکان و شوناس "، بە ئامادەبوونی پانێڵیستان شیرین یوسف حسەن، دیزاینەری دەنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان، عادل عەبدولرەحمان، بەشداربووی پانێڵ لە باشووری کوردستان، دەرهێنەر، ڕەوەند جەواد ئیسماعیل، فۆتۆگرافەر و سینەماکار، لە ئەڵمانیاوە، وەیسی ئاڵتای، دەرهێنەر لە باکووری کوردستان، دکتۆر خوسرەو سینا، دەرهێنەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، بارودۆخی فیلمە کوردییەکانیان بەگوێرەی بارودۆخە سیاسیی و ژیانییەکان لە هەریەک لە پارچەکانی کوردستان لەگەڵ میوانەکاندا هەڵسەنگێندرا.
شیرین یوسف حسەن، دیزاینەری دەنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان وتی: لە ۲٠۱٥ ەوە لە ڕووی سینەما لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستمن بەکارکرد، بەهۆکاری ئەو بارودۆخە ئەشکەنجەیی بەسەر گەلی کورد لەوێداهات، تا تەواوی جیهان ئاگاداری ئەو ئەشکەنجەیی بەسەر کورد هات ببینێت، پاشان ئێمە بەتێکۆشینێکی نوێ ئێستە لەبەرامبەر ڕژێمی نوێ کار و خەبات دەکەین، لەڕێگەی فیلمەوە توانیمان ئازاری گەل کە بەهۆی داعش و دواتر بەسەر گەل هات بگەیەنینە جیهان، ئێمە چیرۆکی گەلەکەمان دەپارێزین، لە کۆبانێدا چیرۆکەکەمان پاراست، لەڕێگەی نووسین و نمایشەکانمان پاراستمان، لە ئێستادا گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، گەل بەردەوامە لە دەستکەوتی زمانی کوردی و بەردەوامە لە مافەکانی خۆی، ئێمە سەرەڕای زەحمەتییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لەپاش مافی ئاخاوتنمان بەزمانی کوردی کاری سینەمایمان فراوانتر دەبێت، ئێمە سەرەڕای نەبوونی پێداویستی و هەبوونی شەڕ لە ناوچەکە لە ساڵانی پێشوو بەڵام بەردەوام بووین، لە ساڵانی پێشوودا لە ڕۆژئاوای کوردستان دۆخی شەڕ زیاتر لەپێشبوو، هاتنی هێزی تیرۆرستی داعش هەبوو لە ئێستادا، بۆ داوای هەقی کورد لەسەر مێزی گفتوگۆین، ئەمانە گۆڕانکاری گەورە لە فلیمسازی لە ڕۆژئاوای کودستاندا دروست دەکات، ئێمە بەڕێکخستنی کارەکانمان هەوڵی ئەرشیف کردن و کاری نوێ بۆ ئەو بارودۆخە ئەنجام دەدەین، لە جەنگەوە بۆ ئاشتی ئێمە کارە سینەمایەکانمان بەردەوام دەکەین لە چوارچێوەی دەستکەوتەکانی کورد لەواێ کاری لەسەردەکەین.
وەیسی ئاڵتای، دەرهێنەر لە باکووری کوردستان، وتی: سینەمای کوردی و تەواوی کوردستان بەردەوام لە پێشەکەوتندایە، لە پاشەڕۆژدا زیاتر گەورە دەبێت، ئەم ئەرێنییە مرۆڤ دڵخۆش دەکات، سینەمایەکی باش و سەرکەوتوو تێکەڵداری وێژەیە، ئەگەر سینەما تاێکەڵداری زمنی کوردی نەبێت، سینەما پێشناکەوێت، هەردەم سینەما ڕووبەڕووی داگیرکاری دەبێتەوە، سینەمای کوردی تا ئێستا لە سیستمی داگیرکاری خۆی ڕزگار نەکردووە، داگیرکارانی عەرەب و تورک بەردەوامن لە داگیرکاری بۆسەر سینەما کوردییەکان، لە باکووری کوردستان داگیرکەرانی تورکیا کێشەو داگیرکاری درەست دەکەن بۆ فیلمە کوردییەکان و دەرهێنەرە کوردەکان، ئێمەی کورد لە زیندانەکاندا چەندین چیرۆکمان هەیە، بەڵام داگیرکەران لە هەر چوارپارچە ڕێگە نادەن یان تەواوی دەرهێنەری فیلمەکە لەبەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن.
خوسرەو سینا، دەرهێنەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدار بووەو وتی: وەک دەرهێنەرێک بەردەوام ئەوفیلمانەی زۆرترین خەڵات وەردەگرن هەڵدەسەنگێنم، هەڵەکانیان هەڵدەکۆڵیم، فلیمە ناوخۆییەکان بۆخۆمان نمایشدەکەین هەڵایەک دروستدەکات بۆمان، هەروەها ئێمە لە سازکردنی تۆڕێک بۆپشتگیری لە فلمی کوردی کەمێک لاوازین، ئەم فێستیڤاڵانە پێویستە لەدوای نمایشکردنیان تەواوی شار و گوندو جیهان بیانبینن، نابێت لەدوای پێشکەش کردنیان ئیدی کەس نەیانبینێت، دەبێت لە فلیمدا ئاوڕدانەوە لە مێژووشی تێدابێتت. جیلی نوێ تەواوی مێژووەکان ببینێتەوە، هەروەها ئێمە پێویستە ئەرشیفکردنی فیلمەکانمان هەبێت، بەداخەوە ئەرشیفکردنمان بۆ فلیمەکوردییەکان نییە یان کەمە، لە داهاتوودا پێویستە خوێندکاران لەو ئەرشیفانە سوودمەند ببن.
ڕەوەند جەواد ئیسماعیل، فۆتۆگرافەر و سینەماکار لە ئەڵمانیاوە بەشداری پانێڵی کردووەو وتی: فێستیڤاڵەکان لە ئاستێکی زۆرباش بۆ ناساندنی زمنی کوردی ئەنجامدراوە، پێشوەچوونێکی گرنگی کورد لە ئەوروپادا هەیە، هاوڵاتیانیش بە جۆشەوە بەرەو نمایشەکان دەچن، ناساندنی شووناس و کولتوور لە فلیمە کوردییەکاندا زۆرباش بەرەوپێش دەچێت، لە جیهاندا ئێمە بەردەوامین لە ناساندنی زمان و کولتووری کوردی لە دیاسپۆڕادا، فیلمەکان لە هەرچوار پارچەکانی کوردستان دێنە ئەوێ و پاشان ناساندنیان بۆدەکەین سینەماکاران کۆدەکەینەوە و وۆڕکشۆپ هەیە.
" ڕۆڵی ژنان لە فلیمسازیدا بەرەوپێش دەچێت"
لەیلا شوکروڵا، دادوەرو میوان لە فێستیڤاڵەکەدا ئاماژەی بەوەکرد زیاتر لە دووجارە وەک دادوەرێکی سینەمایی بەشداری لە ڤێستیڤاڵی سینەمای شاری سلێمانی دەکات، وتی: زیاتر لە دوو جارە بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی دەکەم ، وەک دادوەرێک هەڵسەنگاندن بۆ فیلمەکن دەکەم، دوێنێ من لەوێ ئامادەبووم بەڵام ئەوەی زۆر سەرنجی منی ڕاکێشا گروپی هونەرگەی وڵات کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتبوون، هەم لەڕێگی هونەرەکەیانەوە توانیان ئێمە سەرسام بکەن، زۆر سەرنجڕاکێشانە نمایشیان دەکرد، بەلامەوە جوانترین نمایش بوو، هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم بە جلی ئاڵوواڵا نمایشێکی زۆۆر زۆر جوانیان ئەنجامدا.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: لە ڕێگەی ئەم فێستیڤاڵە فلمیانەوە کولتووری کوردی و شوناس و ناسنامەمان بپارێزین، نمایشەکان پێویستیان بە بەردەوامی هەیە، تا بتوانین تەواوی جیهان بە شوناس و کولتوورمان شارەزاببن، هەروەها ڕۆڵی ژنان لە ناو فیلمەکان و فێستیڤاڵەکەدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو، ژنان لەوێ وەک دادوەری فیلم وەک دەرهێنەر وەک نمایشکارو چەندین ئەکتەر بەشداریان لە فێستیڤاڵ و فیلمەکاندا کردبوو، ئەمە هاوشانی پیاوان بەردەوامە ئەمە جێگەی دڵخۆشییە.