نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس بەرز ڕاگیرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان بە دروشمی "ژیانی هەڤاڵ ساکینە هێڵی تێکۆشان و مێژووی ژنی ئازادە"، نۆهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕ "ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمز، فیدان دۆغان"یان لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانه کردەوە.

سلێمانی
 
مەراسیمەکە بە بەشداربوونی ڕۆژنامەنووسان، ژنان، چالاکوانان و کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکان بە خولەکێک بۆ گیانی پاکی پاکڕەوان دەستیپێکرد، سەرەتا وتاری ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان لەلایەن بانو هەڵەبجەیی، ئەندامی ڕێکخراوەکە پێشکەشکرا.
 
لە تارەکەدا هاتبوولە پاش ڕێز و نەوازش لەبەردەم گڵکۆی پیرۆزییان بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگای تێکۆشانی ساکینە جانسز دەدەین و بەڵێنی بەردەوامی لەسەر ڕێگای ئەو ژنە تێکۆشەرانە دەدەین و ئەنجامدەرانی ئەو تیرۆرکردنە شەرمەزار دەکەین، تێکۆشانی ساکینە جانسز نەک تەنها بووەتە هیوا بۆ ژنانی کورد، بەڵکو هیوایە بۆ ژنانی جیهان، هەر بۆیە لە تەواوی جیهاندا تێکۆشانەکەی فراوانتر دەبێت، بە تیرۆرکردنیان بزوتنەوەی ڕزگاریخواز لەناوناچێت بەڵکو بە هێزی و ئیرادەی زیاترەوە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئازادی دەدرێت.
 
پاشان وتاری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەلایەن تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی ئازادی کوردستان پێشکەشکرا: لای هەمووان ئاشکرایە گەلی کورد لە مێژووەوە ژێردەستەیی قبوڵ نەکردووە بۆ ئەم مەبەستەش ژنانی کورد تێکۆشانیان کردووە دژی داگیرکاری و ئەقڵیەتی پیاوسالاری، دەتوانین بڵێین شەهید ساکینە جانسز مانیفیستۆی ئازادی ژنە، دوژمنی گەلی کورد بە ئامانجگرتنی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی و شەهیدکردنی ئامانجیان بوو کۆتایی بهێنێت بە تێکۆشانی ژنان.
 
تارا ئاماژەی بەوەدا لە پاش شەهید ساکینە جانسز بە چەندین بەرخۆدانی جیاواز  گەلی کورد بە ڕووی داگیرکەراندا وەستایەوە، توانی بەرگەی زۆرترین زوڵمی داگیرکەران قبوڵ بکات و لەبەرامبەر فکری داگیرکاری بوەستێتەوە.
 
هەر لە مەراسیمەکەدا لەلایەن دایکانی شەهیدەوە مۆم داگیرسێنرا، پاشان سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز نمایشکرا.
 
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵاتی ساڵانەی ساکینە جانسز بەخشرایە، پەرلەمانتاری باکووری کوردستان، ئایسەل توگلوک و بە نوێنەرایەتی لەلایەن توبا گولەر وەرگیرا، هەروەها خەڵاتی دووەم بەخشرایە ڕێکخراوی تێکۆشانی ژنانی ئەفغانستان، مریەم ڕاوا و لەلایەن دایە فەتحی بە نوێنەرایەتی وەرگیرا.
 
توبا گولەر، بەشداربوو، بە نوژنهای وت: "وەرگرتنی خەڵاتێکی لەو شێوەیە گرنگی زۆری هەیە لە ژیانمدا بە تایبەت لە کاتێکدا ئەو ژنە لە ئێستادا لە زینداندایە و باری تەندروستی ناجێگیرە".
 
لالە ئازاد، وەک ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان دەربارەی چالاکییەکە و ڕێکخستنی مەراسیمەکە وتی : بەبۆنەی ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنە چالاکوان هەستاین بە ئەنجامدانی مەرسیمێک و پێشکەشکردنی خەڵات بە ژنانی تێکۆشەر.
 
دەربارەی کاروچالاکییەکانی دیکەیان وتی : لە بەرواری ٩ی مانگدا لە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سیمینارێکی تایبەت دەربارەی کۆمەڵکوژی پاریس ئەنجامدەدرێت جیا لەوە لە ڕانیە و کەلاریش چالاکی ئەنجام دەدرێت. 
 
 
ت.پ