نیبەل گەنچ دوای ٣١ ساڵ ئازاد کرا
نیبەل گەنچ کە دوای ٣١ ساڵ لە زیندانی ژنانی باکیرکۆی ئازاد کرا، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازی لێکرا.

ناوەندی هەواڵ
نیبەل گەنچ کە لە زیندانی ژنانی باکیرکۆی لە ئیستەنبوڵ زیندانی کرابوو، دوای ٣١ ساڵ زیندانی ئازاد کرا. ئازادکردنی نیبەل گەنچ کە بڕیار بوو لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بێت، بەهۆی سزای دیسپلینییەوە دواکەوت.
نیبەل گەنچ کە لە زیندان ئازاد کرا، لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" و بەڕێوەبەرانی ناوچەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" و کۆمەڵەی هاوپشتی خێزانی زیندانیانی مەڕمەڕە "MATUHAYDER" بە چەپڵە پێشوازی لێکرا.
نیبەل گەنچ کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازی لێکرا، کورتە وتارێکی پێشکەش کردو سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە پێشوازییان لێکرد و ڕایگەیاند کە هێشتا زیندانی زۆر لە زیندانەکەدا ماون و چاوەڕێی ئازادکردنی زیندانییەکانی دیکەن.