نوسینگەی ڕزگارکردنی هاوڵاتییانی ئێزیدی: دوو هەزارو ٨٠٠ هاوڵاتی ڕزگار نەکراون
نوسینگەی ڕزگاركردنی هاوڵاتییە ئێزدییە ڕفێندراوەكان لە عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا دوو هەزار و ٨٠٠ هاوڵاتی ئێزدی ڕزگارنەكراون.

ناوەندی هەواڵ
حسێن قائیدی، لێپرسراوی نوسینگەی ڕزگاركردنی هاوڵاتیە ئێزدییە ڕفێندراوەكان لە عێراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی ڕزگار نەکراون بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
ڕاشیگەیاند، تا ئێستا سێ هەزار و ٥٨٣ هاوڵاتی لە پیاو و ژن و منداڵ ڕزگاركراون، هەروەها دوو هەزار و ٨٠٠ هاوڵاتی ئێزیدیش ڕزگارنەكراون .
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیە ئێزیدییەكان لە كامپی هۆڵی سووریادان.