نوران ئیمیر ڕێگرییەکانی بەردەم هەڵبژاردنی زمانی کوردی بردە پەرلەمان

نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپە رێگرییەکانی بەردەم هەڵبژاردنی وانەی زمانی کوردیی بردە پەرلەمانی تورکیا. ناوەندی هەواڵ

نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپە رێگرییەکانی بەردەم هەڵبژاردنی وانەی زمانی کوردیی بردە پەرلەمانی تورکیا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی قەیوم لە شاری وان کە بە سەپاندن دانراوە، باخچەی ساوایانی پەپولەی داخست و زمانی کوردیشی قەدەغە کرد،  نوران ئیمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە بازنەی شرناخ، رۆژی هەینی ی٢١ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە نووسراوێکدا کە پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیای کرد لەبارەی ئەو بەرپرسە کارگێڕییانەی لە خوێندنگەکاندا کۆسپ دەخەنە بەردەم هەڵبژاردنی وانەی زمانی کوردی، چەند پرسیارێکی ئاڕاستەی وەزیری پەروەردە کردووە

 

نوران جاڕنامەی مافی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەبیرهێنایەوە کە تورکیاش بەشێکە لێی و لە وەزیری پەروەردە دەپرسێت: "ئایا لێپرسینەوە لەو بەرپرسە کارگێڕییانەی خوێندنگەکان دەکەن کە لە ڕێگەی ئاڕاستەکردنی خوێندکاران و بێ ئاگاداری دایک و باوکەکان، لە شوێنی دەستنیشانکردنی وانەی زمانی کوردی، وانەی جێگرەوەی زمانی کوردی بە خوێندکاران هەڵدەبژێرن؟".