نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتی دەردەبڕێت

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بانگەوازی لە بەرپرسانی تورکیا کرد و ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بەهۆی داواكردنی مافەکانی خۆیان بە شێوەیەکی ناڕەوا و نائاسایی، دەستبەسەرکراون، دەبێت دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان (NY) سەبارەت بە دەستوەردانی پۆلیس لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردن لە بەرامبەر زیندانی کردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ،سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ و دەستگیرکردنی هاوڵاتیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لیز ترۆسێڵ وتەبێژی کۆمیسەری باڵای ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوەکراوە، ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ بە ڕێگەیەکی دیموکراتیک هەڵبژێردراوە ڕووبەڕووی تاوانبارکردن دەبێتەوە، لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، هەروەها ٩٢ کەس لە هەفتەی ڕابردووەوە تا ئێستا دەستبەسەرکراون.

 

ئەوەش راگەیەندراوە، لە خۆپیشاندانەکاندا نۆ خەباتکاری میدیایی دەستبەسەر کراون، ئەو کەسانەی بەهۆی داواكردنی مافەکانی خۆیان بە شێوەیەکی ناڕەوا و نائاسایی، دەستبەسەرکراون، دەبێت دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بکرێن.