نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارەبوونی ٤٠٠ هەزار کەسی لە سووریا ڕاگەیاند
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی شەڕ و ململانێكانی سووریاوە ٤٠٠ هەزار كەس ئاوارەبوون كە زۆربەیان ژن و منداڵن.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەری هەماهەنگی فریاگوزاری لە پرۆگرامی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە ژمارەی ئاوارەبوونی هاوڵاتیان لە سووریا ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی شەڕ و پێكدادانەكانی سووریا ٤٠٠ هەزار كەس ئاوارەبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەوانەی ئاوارەبوون ژن و منداڵ بوون و ژمارەشیان بە بەردەوامی ڕوو لە زیادبوونە.
ئەمە لە کاتێکدایە، نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر ئاڵۆزییەكان لە سووریا بەردەوامیان هەبێت، ئەوا ژمارەی ئاوارەكانی وڵاتەكە دەگاتە زیاتر لە یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەس