نەتەوە یەکگرتووەکان: پەرەسەندنی توندوتیژی لە سودان ژیانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی کە پەرەسەندنی توندوتیژی چەکداری لە سودان دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە و قەیرانی مرۆیی زیاتر دەکات.
ناوەندی هەواڵ
ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە لە سودان بەردەوامە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی و ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان "OCHA" ئەمڕۆ ١٦ی تشرینی دووەم، هۆشداری دا کە پەرەسەندنی توندوتیژی چەکداری لە سودان دەیان هەزار کەس دەخاتە مەترسییەوە و قەیرانی مرۆیی زیاتر دەکات.
نووسینگەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا زیاتر لە ٣٤٣ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ویلایەتی گەزیرە لە باشووری خەرتومی پایتەخت ئاوارە بوون، ئەمەش لە ئەنجامی پەرەسەندنی پێکدادانەکان و بەردەوامی نائەمنییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ئاوارەکان که منداڵ و ژن و نەخۆشیشیان تێدابووه، بۆ شوێنه پارێزراوەکان له قەزارف، ئێستاش له شوێنه کراوەکاندا نیشتەجێ دەکرێن و پێداویستییه سەرەتاییەکانی ژیانیان نییه.
وتەبێژی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە پێویستی بەپەلەی ئەو کەسانە کرد کە لە شەڕ هەڵدێن بۆ وەرگرتنی چادر و بەتانی و دەرمان و خواردن، ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی کە هاوکاری خۆراکیان هەڵگرتووە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند مانگێکدا بەرەو کامپێک بۆ ئاوارەبوون لە باکووری دارفور، هەروەها کادوقلی لە باشووری کۆردۆفان، دوای بڕیارێک حکومەتی سودان بڕیاریدا دەروازەی سنووری ئادرێ لەگەڵ چاد بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
جەختی لەسەر پێویستی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی کردەوە کە بتوانن هاوکاری ڕزگارکەری ژیان بە شێوەیەکی پاریزراو و خێرا لە ڕێگەی هەموو شێوازە بەردەستەکانەوە پێشکەش بکەن، جا لە سنوورەکانەوە بێت یان لە سەرانسەری هێڵە دابەشکەرەکاندا، بۆ ئەوەی بگەنە ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی لە هەر شوێنێک بن.