نەتەوە یەکگرتووەکان: منداڵان ٧٨٪ی قوربانیانی مین لە ئەفغانستان پێکدەهێنن

لە نیشاندەرێکی تونددا بۆ بەردەوامی زیانەکانی مرۆیی لە ململانێکان، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە منداڵان ٧٨٪ی قوربانیانی ڕووداوەکانی مین و پاشماوە تەقینەوەکانی جەنگ لە ئەفغانستان لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێکدەهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

منداڵی لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی بێدەنگ و کوشندە دەبێتەوە کە لە کوچە و کۆڵانەکانی گوند و مەیدانی یارییەکانیاندا چەقۆیان لێدەدات، کە تەقەمەنی نەتەقینەوە بووەتە سەرچاوەی ئازار و ڕۆژانە داوای ژیانی بێتاوان دەکات و جەستەی پەککەوتە دەکات.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ٨ی تشرینی یەکەم ئاشکرای کرد، کە منداڵان لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا ٧٨٪ی قوربانیانی ڕووداوەکانی مین و تەقەمەنی نەتەقینەوە لە ئەفغانستان پێکدەهێنن، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر بەردەوامی مەترسییەکانی بەردەم دانیشتووان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک لە کۆتایی قۆناغە گەورەکانی ململانێکان لەو وڵاتەدا.

 

بەگوێرەی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئۆچا)، مین و تەقەمەنی نەتەقینەوە بەردەوامن لە مەترسی ڕۆژانە بۆ سەر ئەفغانییەکان، بەتایبەتی منداڵان، کە مەترسی برینداربوون یان مردنیان لەسەرە لەکاتی یاریکردن یان جوڵەکردن لە ناوچەگەلێک کە بە پاشماوەی جەنگی لێییە .

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پاککردنەوەی پاشماوەی شەڕ زۆر گرنگە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی بوونی بڕێکی زۆر تەقەمەنی کە لە دەیان ساڵ لە شەڕدا بەجێماوە، هەروەها هۆشداریدا لە کەلێنی بەرچاوی دارایی لە چارەسەرکردنی مین و پاشماوە تەقینەوەکانی قەیرانی جەنگ لە ئەفغانستان.

 

ئەفغانستان لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە بەدەست میراسێکی دوورودرێژی مینی چێندراو و تەقەمەنی نەتەقینەوە دەناڵێنێت، کە دەرئەنجامی زیاتر لە چوار دەیە شەڕ و ململانێیە، لەم ماوەیەدا، گروپە چەکدارەکان کە لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە، مینیان لە ناوچەیەکی فراواندا چاندووە، لەکاتێکدا تەقەمەنی نەتەقینەوە لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، لەنێویاندا ناوچە دانیشتووەکان.

 

لە نێوان مانگەکانی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ تا کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦، نزیکەی ٣٣٨ منداڵ بەهۆی تەقەمەنی نەتەقینەوە، کە مین و پاشماوەی دیکەی جەنگ بوون، کوژراون یان بریندار بوون.

 

ئەم ژمارانە بۆ قوربانیانی پاشماوەی جەنگ لە ئەفغانستان ڕەنگدانەوەی مەترسی بەردەوامە بۆ سەر منداڵان، تەنانەت لەو ناوچانەی کە چیتر ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازییان بەسەردا نەماوە، مەترسی ئەم پاشماوەیانە بەهۆی سەختی ناسینەوەیان زیاتر دەبێت، بە تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە ڕەنگە بەبێ ئەوەی هەست بە سروشتی خۆیان بکەن لێیان نزیک ببنەوە، هەروەها ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە مەرج نییە کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان بە وزتای کۆتایی هاتنی مەترسییەکانی شەڕ بێت، چونکە مین و تەقەمەنی نەتەقینەوە وەک هەڕەشەیەکی درێژخایەن دەمێنێتەوە، ئەمەش پێویستی بە دابینکردنی بودجەی بەردەوام هەیە بۆ لابردنی و کەمکردنەوەی قوربانیی زیاتر.