نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هاوکارییەکانی غەززە هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویكردەوە، زیاتر لە ٩ هەفتەیە ئیسرائیل ڕێگری لە جوونە ناوەوەی هەموو یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە گرتووە، داوا لە ئیسرائیل دەکەن گەمارۆ لەسەر غەززە هەڵبگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١١ی ئایار، ئاژانسی کارکردن و فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە گەیاندنی هاوکارییەکانیان بۆ غەززە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: زیاتر لە نۆ هەفتە بەسەر گەمارۆدانی غەزەدا تێپەڕیوە، کە ئیسرائیل ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی هەموو یارمەتییە مرۆیی و پزیشکی و بازرگانییەکان دەکات، لە كاتێكدا هەزاران بارهەڵگرمان ئامادەیە بۆ چوونە ناو غەززە.

 

ڕێكخراوەكە هۆشداریی دەدات، کە گەمارۆکە زیان بە ژیانی هاوڵاتییانی غەزە دەگەیەنێت، هەربۆیە داوا لە ئیسرائیل دەکەن گەمارۆی سەر غەزە هەڵبگرێت.

 

 لە ڕۆژی ٢ی ئاداری ئەمساڵ ئیسرائیل ڕێگری لە چونە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەزە کردووە، کە دوو ملیۆن و ٤٠٠ کەس تێدا دەژین.