نێرگس سەرداری ئەکتەر دەستگیرکرا
نێرگس سەرداری، ئەکتەر و هونەرمەند لەگەڵ کچە سێ ساڵانەکەی کە دانیشتووی تارانە دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ- دوای بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستگیرکردنی چالاکوانانی ژن لە ئێران، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئاب هێرشیان کردە سەر ماڵی نێرگس سەرداری و خۆی و منداڵە کچەکەیان دەستگیرکرد.
بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، کچەکەی چەند کاتژمێرێک دوای دەستگیرکردنەکە ئازادکرا و ڕایگەیاند کە ئەوان لە ماڵەکەدا گەڕاون و مۆبایلەکەیان بردووە و هەموو وێنە و ڤیدیۆکانی خێزانەکەیان سڕیوەتەوە.
نێرگس سەرداری لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی مەهدی ئیعتیمادی هاوژینی لە٩ی حوزەیران لە کاتێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵ و خێزانەکانیان یاری دەکرد لە پارکی لالا دەستگیرکراوەو دوای دوو هەفتە ئازادکرا.