نموونەیەک لە هێزی ژن لە سیاسەتدا: شۆڕشی ڕۆژئاوا

شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا ستراتیژێکی فراوان پەیڕەو دەکات کە ئامانجی بەهێزکردنی ژنانە لە کایە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکان لە ڕێگەی کۆمۆنەکانەوە.

ڤیان لێگەڕین

 

بەبێ پابەندبوون بە ئایدۆلۆژیایەک، نە سیاسەتێکی کەم و زۆر یەکگرتوو دابڕێژرێت، نە ئامرازەکانی خەباتی سیاسیش لە سیستەمێکدا تێکەڵ بکرێن، بە کورتی ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژن بەرهەمی پێویستییە، وشەی "ئازادی" وشەیەکی سادە و هەڕەمەکی نییە؛ چەمکێکە دەتوانێت هیوا و وروژاندن بە ژنان ببەخشێت، هەموو خەونەکانیان دەتوانرێت تێیدا بەرجەستە بکرێت، هەرچەندە ڕەنگە لە یەکەم نیگادا وا دەرکەوێت کە ئایدیۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان تەنیا ژنان لەخۆدەگرێت، بەڵام وا نییە.

 

ئایدۆلۆژیایەکی تەنیا سێکسی نییە، هەروەها ڕوانگەیەکی ژنان نییە، ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان چارەسەری هەموو پرسە کۆمەڵایەتییەکانە  ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان جێگرەوەیەکە بۆ هەموو ئایدۆلۆژیاکانی پێشوو کە لەلایەن دەسەڵاتی پیاوانەوە بە توندی جێگیرکراون.

 

ڕۆڵی ڕەگەزی کە لە کۆمەڵگەدا دیاری کراوە

کاتێک ئێمە ئەو هۆکارانە دەکۆڵینەوە کە ڕێگری لە بەشداری چالاکوانەی ژنان لە کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دەکەن، بۆمان دەردەکەوێت کە لە بنەڕەتدا جیاناکرێنەوە لەوانەی کە ڕێگری لە بەشداریکردن و پێشکەوتنی ژنان دەکەن لە چالاکییە گشتیەکانی دیکەدا.

 

سەرەکیترین ئەم هۆکارانە بریتین لە ڕۆڵی ڕەگەزی کە بۆ ژنان و پیاوان لە کۆمەڵگەدا دیاری کراوە و داڕشتنی کایە گشتی و تایبەتەکان بەپێی ئەم ڕۆڵانەیە، فاکتەرێکی دیکەشی دەسەڵاتی باڵادەستی پیاوانە لە سیاسەتدا و بەرەنگاربوونەوەی فراوانبوونی کایەی تایبەت کە بە شێوەیەکی نەریتی بۆ ژنان دیاری کراوە، ئەویش ڕۆڵی ناوماڵە.

 

دەسەڵاتی ژن لە سیاسەت و داینامیکی گۆڕانی کۆمەڵایەتی

پرسی ژنان لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە گەشەسەندنی سەرمایەداریەوە هەیە

هەلومەرجی سیاسی پرسی ژنانی زیاتر ئاشکرا کردووە، ئاوێتەبوونی سەرمایەداری لە سیستەمی نیولیبراڵدا بووەتە هۆی گۆڕانکاری گەورە لە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ژناندا، ژنان وەک سەرچاوەی کارێکی هەرزان سەیر دەکرێن، ئەمەش نایەکسانی کۆمەڵایەتی قووڵتر دەکاتەوە.

 

ڕۆڵی ژنان لە سیاسەتدا خاڵی وەرچەرخانە کە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەدا، بەشداری چالاکانەی ژنان لە کایەکانی ژیان و سیاسەتدا نەک هەر بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی بەهێزتر دەکات، بەڵکو گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و پرۆسەکانی ئاشتی خێراتر دەکات.

 

بە درێژایی مێژوو ژن بە هۆکاری جۆراوجۆری ئایدیۆلۆژی و کۆمەڵایەتی پشتگوێ خراون، بەڵام هەمیشە هێزی بزوێنەری گۆڕانکاری بوون.

بۆیە ڕۆڵی ژنان لە سیاسەتدا بەشدارییەکی چاوەڕوانکراوە لە هەوڵەکان بۆ بونیادنانی جیهانێکی دادپەروەرتر، چ ئەمڕۆ و چ لە داهاتوودا.

 

کلیلی گۆڕانی کۆمەڵایەتی: فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان

بەهێزکردنی پێگەی ژن لە سیاسەتدا نەک تەنها بۆ گەیشتن بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی گرنگە، بەڵکو بۆ زیادکردنی سامانی ئایدیۆلۆژی کۆمەڵگەکانیش گرنگە،

بەدرێژایی مێژوو ژنان بە شێوازی جۆراوجۆر خەباتیان کردووە، باجی قورسیان داوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان ببیستن و مافەکانیان بەدەست بهێنن.

ئەم خەباتە لە جیهانەکانی ئەدەب و هونەریشدا دەنگی داوەتەوە و ئەو ئازارانەی کە ژنان تووشی دەبن، لە ڕێگەی بەرهەمی نووسراو و زارەکییەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو گواستراوەتەوە.

لە ڕۆمانی "ژوورێکی تایبەت بە مرۆڤ"ی ڤێرجینیا وۆڵفەوە تا "ڕەگەزی دووەم"ی سیمۆن دی بۆڤوار، ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگەدا و پێویستی گۆڕانکارییەکەی گفتوگۆ کراوە.

 

بەڵام ئەمە تەنها لە گفتوگۆ و وروژاندنی پرسیاردا سنووردار بووە، واتە جێگرەوەیەک بۆ گەشەکردن و پەروەردەکردنی ئەو ژنانە پەرەی پێنەدراوە کە هەزاران ساڵە لەلایەن عەقڵیەتی پیاوسالارەوە چەوسێنراون.

 

بەڵام پێوەری  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەخت لەوە دەکاتەوە کە مۆدێرنیتی سەرمایەداری تاکەکان دابەش دەکات و کۆمەڵگەکان لەناو دەبات

 

بۆ ئەمەش مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی دیموکراتی و ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنان پێشنیار دەکات، سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوووریا کە دەرکەوتەی ئەم مۆدێلەیە، ئامانجی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی خودی کۆمەڵگەیە.

ئەم سیستەمە نوێنەرایەتی ئیرادەی ژنان و هەموو کۆمەڵگە دەکات لە ڕێگەی کۆمین و شوراکانەوە.

 

ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ژنانی دیموکراتی و زیادبوونی ژنان لە سیاسەتدا نەک هەر دادپەروەری کۆمەڵایەتی مسۆگەر دەکات، بەڵکو دەوڵەمەندی ئایدیۆلۆژی و بەشداری دیموکراتی کۆمەڵگەکانیش زیاد دەکات. بەهێزکردنی ژنان لە سیاسەت و ژیانی کۆمەڵایەتیدا بۆ بونیادنانی جیهانێکی دادپەروەرتر و یەکسانتر گرنگە.

 

پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و سیستمی خۆبەڕێوەبەری

شۆڕشی ڕۆژئاوا نموونەیەکی ڕوونی بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، کە نیشانی دەدات چۆن دەتوانرێت ڕێبازە تیۆریەکان لە پراکتیکدا جێبەجێ بکرێت. ئەم شۆڕشە بە پێچەوانەی نەریتی مارکسیستی لینینیستی، گرنگییەکی تایبەت بە فەرمانڕەوای ناوخۆیی و ئازادی ژنان دەدات. لە ١٩ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٢، ژنان یەکەم پریشکی شۆڕشەکەیان هەڵگیرساند کە ساڵانێک بوو هەوڵی لەناوبردن و نەهێشتنی عەقڵییەتی پیاوسالاری دەدا. بەڵام لە سایەی خەباتی بەردەوام و هیوای نوێ، ئەم شۆڕشە بەردەوام دەبێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت.

 

ژنان هەنگاوی گەورەیان بەرەو دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە ناوە، بەم شێوەیە شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوو بە چرا بۆ ژنانی بە دوای ئازادی، ئەم شۆڕشە یەکەم هەنگاو بوو کە ژنانی لە ڕووی دەروونی و فیکرییەوە ئامادەکرد بۆ کۆتاییهێنان بە چەوساندنەوەی ساڵانێک لەلایەن ڕژێمی بەعس و دواتریش له لایه ن داعشەوە بە سەریاندا سەپێندرا.

 

لە شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا ژنان لە هەموو بوارەکاندا دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێنا کە بە شۆڕشی ژنان ناسراون، ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان-باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕابەرایەتی ژنانی خەباتکەر، مافەکانیان وەرگرتەوە کە ساڵانێک بوو لەلایەن سیستمە دەسەڵاتدارەکانەوە چەوسێنرابووەوە.

 

چەمکی سیستمی کۆمەڵایەتی کە پایەی سەرەکی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتییە کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشنیار کراوە، ئەزموونێکی ناوازە و نوێیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. کۆمینەکان لەسەر بنەمای سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دروست دەکرێن و نوێنەرایەتی ئیرادەی کۆمەڵگە دەکەن.

 

"ڕێکخستنی کۆمەڵگە پێویستە"

جێبەجێکردنی سیستەمی کۆمەڵایەتی پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگە بەپێی بنەما و پێوەرەکانی ڕێکخراوەیی بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگ و ئەخلاقی دروست بکرێت کە کەشێکی دادپەروەری و دیموکراتی تێیدا زاڵ بێت، سیستەمی کۆمین بە بەردی بناغەی دامەزراندنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دادەنرێت. ڕێکخستنی کۆمەڵگە پێویستە و ئەمەش پێویستی بە جێبەجێکردنی چەمکی سیستەمی کۆمین هەیە. بەم پێیە کۆمینەکانی ژێر مافی خۆبەڕێوەبەری و بەشداریکردنی پێکهاتەکان لە پرۆسەکانی بڕیاردان لەلایەن شارەوانی، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، لیژنەی ژنان، لیژنەی پەروەردە، لیژنەی ئابووری، لیژنەی تەندروستی، لیژنەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، لیژنەی پاراستنی کۆمەڵایەتی، لیژنەی ڕۆشنبیری و هونەر، لیژنەی گەنجان، کۆمینەکان و ئەنجومەنە ناوخۆییەکان پەرەی پێدەدرێت.

 

 ١. زیادکردنی بەشداری سیاسی ژنان: زیادکردنی بەشداری سیاسی ژنان لە ڕۆژئاوا یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی شۆڕشە، کۆمینەکان هاندەری بەشداری ژنانن لە پرۆسەکانی بڕیاردان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی یەکسان. سیستەمی کۆتا بۆ ژنان پەرەی پێدراوە، ژنانیش هان دراون بۆ ئەوەی ڕۆڵی پێشەنگایەتی بگرنەبەر.

 

٢. بەرنامەی پەروەردە و هۆشیاری: شۆڕشی ژنان گرنگییەکی زۆر بە پەروەردەی ژنان دەدات. کۆمینەکان ئەو بەرنامانە بەڕێوەدەبەن کە پشتگیری لە پەروەردەی ئەکادیمی و پیشەیی ژنان دەکەن. هەروەها کۆڕ و وۆرکشۆپ بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە یەکسانی ڕەگەزی ڕێکدەخرێت.

 

٣. بەهێزکردنی ئابووری: سەربەخۆیی ئابوری ژنان یەکێکی تر لە ئامانجە گرنگەکانی شۆڕشەکە. بە پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی کۆمینەکان، هاوکاری ژنان و بازرگانی، ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە بەهێز دەکرێن. ئەم دەستپێشخەرییە ڕێگە بە ژنان دەدات کە سەرچاوەی ئابووری خۆیان دروست بکەن و چالاکانەتر بەشداری کۆمەڵگە بکەن.

 

٤. ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی: شۆڕشی ژنان ئامانجی بەدەستهێنانی ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە لە ڕێگەی ڕێکخراوی ژنان، کۆنگرەی ستار و زانستی ژنۆلۆژی. کۆمینەکان میکانیزمی جۆراوجۆریان بۆ زیادکردنی سەلامەتی ژنان و پاراستنیان لە توندوتیژی داڕشتووە. ئەمەش یارمەتیان دەدات ژیانێکی سەلامەتتر و یەکسانتر لە هەردوو بواری تایبەت و گشتیدا بژین.

 

شۆڕشی ڕۆژئاوا نموونەیەکی ئیلهامبەخشە بۆ هەموو جیهان

شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا ستراتیژێکی هەمەلایەنە پەیڕەو دەکات کە ئامانجی بەهێزکردنی ژنانە لە کایەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری لە ڕێگەی کۆمینەکانەوە. ئەم شۆڕشە چارەسەری بەشداریی و بەکۆمەڵ لە ئاستی ناوخۆییدا پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی ژنان ماف و هەلی یەکسانیان لە کۆمەڵگەدا هەبێت. ئەو پێکهاتەیەی کە کۆمینەکان دابینی دەکەن، سەکۆیەک دروست دەکات کە ڕێگە بە ژنان دەدات ڕۆڵێکی چالاکانە لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بگێڕن.

 

شۆڕشی ڕۆژئاوا بە چارەسەرە داهێنەرەکان و ڕێبازە بەرفراوانەکانی، سەرنجی جیهان ڕادەکێشێت و دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ئەو کۆمەڵگەیانەی کە لە سەرانسەری جوگرافیا جیاوازەکاندا لەگەڵ پرسە هاوشێوەکاندا خەبات دەکەن، هیواکان بە دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی بە زیندووی دەهێڵێتەوە.

 

گۆڕینی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا بۆ تەڤگەریەکی جیهانی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا. گەیشتن بەو ئامانجە پێویستی بە هەوڵێکی هۆشیارانە و یەکلاکەرەوە هەیە، کە هەمووان بتوانن تێیدا بەشداری بکەن، دەتوانێت بەشێک بێت لە خەباتی ژنان بۆ جیهانێکی یەکسانتر و دادپەروەرتر.