نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس لە غەززە گەمارۆ دراون
نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر له دوو ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار كه‌س جارێكی دیكه لە کەرتی غەززە گه‌مارۆ دراون و داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غەززە ده‌كه‌ن.

ناوەندی هەواڵ
ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی ده‌زگاكانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وەک تۆم فلێچه‌ر، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان بۆ كاروباری مرۆیی، كاترین ڕوسیل به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یونیسێف، فیلیپ لازارینی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان، تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، سیندی مه‌ككه‌ین به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی، خۆرخی مۆریرا سیلڤا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان بۆ پرۆژه‌كان ڕاگەیەندراوێکیان دەربارەی بارودۆخی غەززە بڵاوکردەوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا کە واژۆیان لەسەر کردووە وتیان: ئێمه شایه‌تحاڵی چالاكییه‌مسه‌ربازییه‌كانین له غەززە كه بێبایه‌خكردنی ته‌واوه‌تی به ژیانی مرۆڤه‌كان نیشان ده‌دات، فه‌رمانه نوێیه‌كانی ئیسرائیل سه‌دان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی ناچاركردووه جارێكی دیكه هه‌ڵبێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌كی ئارامیان هه‌بێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ش كردووه، زیاتر له دوو ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار كه‌س جارێكی دیكه لە کەرتی غەزە گه‌مارۆ دراون، له‌گه‌ڵ داڕمانی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست.
هەروەها جه‌ختیان كردووەته‌وه له‌سه‌ر پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئاسانكاری بۆ هه‌وڵه‌كانی هاوكاری مرۆیی، ئازادكردنی بارمته‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست.