ناوەندی ئادا پەروەردەی تەکنیکی و زمانی بۆ ژنان و منداڵان دابین دەکات

نوسینگەی ژنانی دێرک ناوەندی ئادای بۆ فێربوونی تەکنیک و زمانی بیانی بۆ ژنان و منداڵان کردەوە، فاتمە عوسمان، بەڕێوەبەری ناوەندەکە باسی لە کار و چالاکیەکانی ناوەندی ئادا کرد.

زەینەب عیسا

 

دێرک-نوسینگەی ژنانی شارەوانی دێرک ناوەندی ئادای بۆ ژنان و منداڵان کردەوە بۆ فێربوونی زمان و تەکنیکی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی.

 

فاتمە عوسمان، بەڕێوەبەری ناوەندی ئادا، سەبارەت بە پەروەردەی ناوەندەکەو ئامانجیان لە کردنەوەی کرد و وتی: ئێمە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ناوەندی ئادامان کردەوە، ئامانجمان ئەوە بوو کە پەروەردەی تایبەت بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین کە دۆخی داراییان نییە بۆ فێربوونی تەکنەلۆجیا یان هەموو زمانێک، ئێمە لێرەین و پەروەردەیان بۆ دابین دەکەین، بەجۆرێک کە منداڵان و ژنان زیرەک و زانا بن بۆ ئەوەی کارەکانیان لە دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەریی ئێمەدا ئەنجام بدەن، چونکە بنەڕەتیترین شت تەکنیکە.

 

"زۆر منداڵ لە شار و گوندەکانەوە بۆ پەروەردە دێن"

فاتمە عوسمان باسی لە ئاستەنگییە سەرەتاییەکان کرد و ڕایگەیاند، ناوەندی ئادا بە هاوکاری نوسینگەی ژنانی شارەوانی شاری دێرک کرایەوە و وتی: لە سەرەتاوە شتی ماددی کەم بوو، کەرەستە نەبوو، هەندێک سەختی هەبوو، لە لایەنی پەیوەندییەکانیش هەبوو، بەڵام ئێستا هەمووان ناوەندەکە دەناسن و زۆرێک لە منداڵانی شار و گوندەکان پەروەردە دەکرێن، زۆرێک لە خوێندکارەکانمان سەرکەوتووانە دەرچوون.

 

"دەمانەوێت ناوەندەکەمان فراوانتر بکەین"

فاتمە عوسمان تیشکی خستە سەر ئەو پەروەردانەی دەدرێن و ڕایگەیاند، خواستیان ئەوەیە لە داهاتوودا ناوەندەکەیان فراوانتر بکەن، بۆ ئەوەی بەشیان هەبێت لە هەموو ناوچەکان و لە کۆتاییدا وتی: ئێمە ISDL، وشەی پێشکەوتوو، بە زمانی ئینگلیزی دەڵێینەوە و تەکنیکەکانی وەک مۆنتاژکردن و وێنەگرتن و وێنەگرتنی ڤیدیۆ دەڵێینەوە، لە هەر پۆلێکدا ١٥ خوێندکار هەن، هەندێکجار زیاتریش، دەمانەوێت لە داهاتوودا ناوەندەکەمان فراوان بکەین، بەشی پەروەردەی تر بکەینەوەو لە هەموو ناوچەکەدا لق هەبێت، دەمەوێت بە هەموو خێزانەکان بڵێم منداڵەکانیان بنێرن بۆ خوێندن تا بتوانن شتی بەسوود فێربن.