ناسنامەی بێسەروشوێنانی دورگەی کریتی یۆنان ئاشکرا کرا
دەزگای لوتکە ناسنامەی ئەو کەسانەی لە نقومبوونی بەلەمێک لە دورگەی کریتی یۆنان ئاشکرا دەکات و تێیدا دوو ژنی تێدایە و ژنێکیش گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، ناسنامەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە ڕووداوی نقومبوونی بەلەمێکی ٤٥ سەرنشیی لە دورگەی کریتی یۆنان بێسەروشوێن بوون.
لەناو بێسەروشوێن بووەکاندا دوو ژنی تێدایە و ژنێکی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش گیانی لەدەستداوە.
دەزگای لوتکە لە پەڕەی فەرمی فەیسبووک نووسیویەتی: بەپێی دواین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە کە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان و باڵیۆزخانەی عیراقەوە لەو وڵاتە پشتڕاست کراونەتەوە، ئەم ناوانەی لای خوارەوە تا ئەم ساتە لە ڕووداوەکەی نزیک دورگەی کریتی دا بێسەروشوێنن. لەلایەن دەزگای لوتکەوە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا.
ناوی بێسەروشوێن بووان:
بێریڤان ئیبراهیم، ١٩٨٨ – قەڵادزێ
گزنگ حەسەن، ١٩٨٩ – هەولێر
هێدی خدر عەبدوڵا ١٩٩٩ – سلێمانی
کەیوان محەمەد، ٢٠٠٦ – قەڵادزێ
پێشەوا ڕەشید، ١٩٩٣ – خەلەکان
ئەحمەد مەحمود قادر، ١٩٨٦ – سلێمانی
باهۆز ڕەسوڵ عێزەت، ٢٠٠٠ – سلێمانی