نارین گۆران لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە

نارین گوران کە دوای ١٩ ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی لە گەڕەکی چولی دۆزرایەوە، لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە.

ئامەد

 

نارین گوران، کە دوای ١٩ ڕۆژ لە دیارنەمانی لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ لە نزیک ڕووبارێک لە گەڕەکی چولی گوندەکانی ئامەد دۆزرایەوە، للەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە، ئەم یادە کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی ئامەد سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" ڕێکخرابوو، بە ئامادەبوونی بێریتان گونەش ئاڵتین، لە کۆمیسیۆنی منداڵانی دەم پارتی، سەرا بوداک، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەد، ئەندامانی ڕێکخراوە پارێزگا و شارۆچکەکانی پارتی دیموکراتیک لە ئامەدو چەندین کەسی دیکە.

 

گوڵشەن ئۆزەر، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد لە یادەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە نارین گوران بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە، تا ئێستا ناسنامەی تاوانبارانی کوشتنەکە نەناسراوەتەوەو وتی: بۆچی تاوانبارەکە نەناسراوەتەوە، ئەو تاوانبارانە کێن، بۆچی ئەوەندە پارێزراون؟ نارین لە کوێ کوژراوە بۆچی تاوانبارانی ئاشکرا ناکەن؟ ئێمە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکەین تا تاوانبارانی نارین ئاشکرا دەبن.

 

سەرا بوداک، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەد هەروەها ڕایگەیاند، دوای کوشتنی نارین گوران دەیان کۆمەڵکوژی دژی ژنان و منداڵان ئەنجامدراوە و درێژەی بە قسەکانی داو وتی: بەداخەوە کۆمەڵکوژی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە، حکومەت بەرپرسیارێتی هەیە بەرامبەر بەم عەقڵیەتە کە خەریکە زیانی گەورە بە کۆمەڵگە دەگەیەنێت. بەڵام بێ ئاگا نییە لەو بەرپرسیارێتییە حکومەت ڕێوشوێن لە دژی کۆمەڵکوژی دژی ژنان و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و کۆمەڵکوژی ناگرێتەبەر، ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتمان تا میکانیزمی دیموکراسی و ئازادیخوازانە و شەفاف پەرەپێدەدرێت و هەموو کۆمەڵگا ببێتە بەشێک لەم کارە.

 

"خەباتی ئێمە بۆ بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی بەردەوام دەبێت"

بێریتان گونەش ئاڵتین، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی منداڵانی دەم پارتی و پەرلەمانتاری ماردین هەروەها ڕایگەیاند کە دادگاییکردنێک کە ویژدانی کۆمەڵگە ئاسودە بکات لە دۆسیەی نارین گوران ئەنجام نەدراوە و وتی: دەوڵەت کە کوشتنەکەی ئاشکرا نەکرد، ڕووداوەکەی کردە چیرۆکێکی گۆڤار و ویستی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، کوشتنی نارین گوران جارێکی دیکە دەریخست کە سیستەمی دادوەری بە کوشتنی نارین سێبەری لەسەر بووە، هەموو منداڵان لە مەترسیدان.