نامەی وریشە مورادی سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی

وریشە مورادی لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نامەیەکی نارد و وتی: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هێمای ژیان و ئازادییەکی نوێ.

ناوەندی هەواڵ

 

وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کە لە ئێران ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبێتەوە، لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، نامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

 لە نامەکەی وریشە مورادیدا ئەمانەی خوارەوە هاتووە:

٢٦ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ ئیدانە دەکەم، دڕندەیییەک کە بە ئامانجی لەناوبردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و جینۆسایدی تەواوی گەلی کورد ئەنجامدرا، بەڵام بێ ئەنجام بوو، ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی ڕاگیراوە، چونکە ئازادی گەلی دەوێت،ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی شۆڕشی ڕۆژانە ژیانی لە زینداندا خوڵقاند، زیندانی تاکەکەسی ئیمرالی کە چاڵێکی مەرگ بوو، گۆڕا بۆ ژوورێک و پەنجەرەی ژیان، ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ڕێبەری هەموو گەلانی ستەملێکراو، ڕێبەرمان بەرخۆدانی بێوچانی کردووە و بەردەوامیشی هەیە.

 

ئێمەش بە دوای ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ وتمان نەخێر بۆ ئایدۆلۆژیا تاریک و پاوانخوازەکانی دەوڵەت! هەروەک زەینەب جەلالیان وتی: ئەگەر ئەو گۆشەگیرییە بشکێنین کە بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێندراوە، هەموو زیندانەکان چۆڵ دەبن، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ و ئازادی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.