ڕەمزیە بایهان و بەدیا ئادیگوزەل ئازادکران
ڕەمزیە بایهان، هاوسەرۆکی ناوچەی نسێبینی دەبەپە، بەدیا ئادیگوزەل، هاوسەرۆکی پێشووی ناوچەکە کە لە ١٢ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی نسێیبین لە ماردین دەستگیرکران ئازادکران.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/12/20231215-nsebin-jpg10bb0b-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕەمزیە بایهان، هاوسەرۆکی ناوچەی دەبەپەو بەدیا ئادیگوزەل، هاوسەرۆکی پێشووی ناوچەکە لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ناوچەی نسێیبین لە ماردین لە ١٢ی کانوونی یەکەم دەستگیرکران و کاروبارەکانیان لە ئاسایش کۆتاییان پێهاتووە.
ڕەمزیە بایهان و بەدیا ئادیگوزەل دوای کارکردنی پۆلیس بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" ڕەوانەی دادگا کران و دواتر ئازادکران.
ڕەمزیە بایهان و بەدیا ئادیگوزەل دوای ئەوەی قادر ئاجار، ئەندامی یەژا-ستار لە ٢٥ی تەمووز لە ناوچەکە گیانی لەدەستدا دەستگیرکراو دواتر ئازادکرا، ڕاگەیەنرا کە هۆکاری دەستگیرکردنی هەردووکیان پەیوەندی بە هەمان ڕووداوەوە هەیە.