ئێران چاوپێکەوتنی ٢٧ زیندانی ژن لە زیندانی ئێڤین قەدەغە دەکات
کاربەدەستانی زیندانی ئێڤینی ئێران، چاوپێکەوتن و سەردانی ٢٧ زیندانی ژنیان قەدەغە کردووە، کە دوو لەوان پەخشان عەزیزی و واریشە مورادین.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ناوخۆی ئێران، ٢٧ زیندانیی سیاسیی ژن لە زیندانی ئێڤین لە مافە سەرەتاییەکانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیرانەوە بێبەشکراون، هەروەها ئەوەش هاتووە، لە ڕۆژی ٢ـی شوباتەوە ٢٧ زیندانی سیاسیی ژن لە زیندانی ئێڤین بۆ ماوەی سێ هەفتە لە مافی وەرگرتنی هەموو جۆرە خۆراکێک و مافی چاوپێکەوتن بێبەشکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە تۆمەتی “وتنەوەی گۆڕانی و دروشم و تێکدانی ڕێکخستنی زیندان" کە لە سەروبەندی کوشتنی هەردوو دادوەرەکەی ئێران دڵخۆشی خۆیان دەربڕیوە، سزاکەیان بەسەردا سەپێنراوە.
ناوی ژنە زیندانییکراوە سیاسییەکان بریتین لە، ئارەزوو ئەزرم سەفات، شیوا ئیسماعیلی، سەمانە ئەسغەری، ڕەیحانە ئەنساری نەژاد، گوڵرۆخ ئیرایی، ساکینە پەروانە، فەرووغ تەقیپوور، مەریەم حاجی حسێنی، ناهید خوداجو، ئەعزەم خزری جەوادی، لیان دەروێش، مەحبووبە ڕەزایی، هەمراز سادقی، زەهرا سەفایی، مولود سەفایی، مەهووش سەیداڵ، پەخشان عەزیزی، مەعسومە عەسگەری، مەرزیە فارسی، ئیلاهە فولادی، سپیدە قلیان، وریشە مورادی، نێرگز مەنسوری، تاهێرە نووری، حوورا نیکبەخت و مەریەم یەحیەوی.
جێی ئاماژەیە، سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٨ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە شاری تاران لە بەردەم کۆشکی دادوەری شارەکە تەقە لە دوو دادوەر بە ناوەکانی محەمەد موقێسە و عەلی ڕازینی کران و کوژران، لەسەر کوشتنەکە چەند کەسێك دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.