مزگین حەسکۆ کۆچی دوایی کرد

مزگین حەسکۆ، یەکێک لە شاعیرە بەناوبانگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە نەخۆشخانەی کە چارەسەری بۆ دەکرا، کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

مزگین حەسکۆ، یەکێک لە شاعیرە بەناوبانگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێوارەی دوێنێ لە شاری بیلفێڵدی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

 

مزگین حەسکۆ کە نزیکەی سێ ساڵ بەرەنگاریی شێرپەنجە بووەوە، تەنانەت لە کاتی نەخۆشییەکەیدا بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنان، بە ١٤ پەرتوکی شیعرییەوە، جێپەنجەیەکی هەمیشەیی لەسەر ئەدەبی کوردی بەجێهێشت.

 

مزگین حەسکۆ کێیە؟

مزگین حەسکۆ لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری قامیشلۆ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، یەکەمین شیعری بە زمانی کوردی دوای کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە نووسیوە، ساڵانێکە وەک شاعیرێکی بەرهەمدار ناسراوە. هەروەها چالاکانە بەشداری لە چالاکییە ئەدەبییەکان لە ڕەوەندەکاندا کردووە.

 

بەهۆی کارەکانییەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ خەڵاتی شاعیر تیرەژی پێبەخشرا.

 

مزگین حەسکۆ کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دوو پەرتوکی شیعری نوێی ناساندووە، لە مانگی ئەیلوولدا ١٤هەمین پەرتوکی شیعری خۆی بە ناوی "Ji Ristezara Elindê" چاپ کردووە.