مەریەم کەریم بەیگی لەلایەن داواکاری گشتی ئێڤینەوە بانگکرا
هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران داوایان لە مەریەم کەریم بەیگی کچی شەهناز ئاکمالی کرد کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا خۆی رادەستی داواکاری گشتیی زیندانی ئێڤین بکات.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی شوبات، شەهناز ئاکمالی دایکی مەریەم و یەکێک لە قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ لە لێدوانێکی ڤیدیۆیدا وتی: هێزە ئەمنییەکان لە گەڕان و پشکنینی ماڵەکەمدا دەستیانگرت بەسەر ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی خۆم و مەریەم کەریم بەیگیدا و داوایان لە کچەکەم کرد کە لە ماوەی ٥ ڕۆژدا خۆی رادەستی دادگای ئێڤین بکات.
شەهناز ئاکمالی، زیندانی سیاسی پێشوو، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دەزگای هەواڵگری هەموو وێنەکانی شەهیدانی ساڵی ٢٠٠٩یان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتووە، لە کاتێکدا هەموو ڕۆژێک بەم وێنانە هەست بە ئازار دەکەم، دەبوو فرمێسکێک لە چاوی دایکان نەڕژێت، بەڵام ڕژێمی ئێران هەزاران دایکی گریاند".
شەهناز ئاکمالی، دایکی مستەفا کریم بیگی کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩، لە ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە شوێنی کارەکەی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، دوای ٢٤ ڕۆژ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوەدا لە بەشی ٢٠٩ی وەزارەتی ئیتلاعات لە زیندانی ئێڤین بە کەفالەت لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٨ ئازاد کرا.
دواتر بە تۆمەتی "پروپاگەندەی دژ بە حکومەتی ئێران" ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا لە زیندانی ئێڤین لە تاران.
ت.پ