"‘مەرجی سەرەکی چارەسەرکردنی پرسی کورد ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆیە"

هەزار و ١٨٥ ڕۆژ بەسەرئێشکگری کامپی پەنابەرانی مخمووردا تێپەڕیوە کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە. گروپی نوێی ٢٢٦ دەستیان بە ئێشکگرییەکە کرد.

مەخموور

 

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" لە هەزارو ١٨٥هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. ئەو چالاکییە کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣  بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو، لەلایەن گرووپی ٢٢٦ـەوە بەردەوامی پێدەدرێت.

 

ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی گروپی نوێ بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی سەرجەم شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دوای بێدەنگی، مێرکان کارا بە ناوی گروپی ٢٢٥ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

 

"ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلی کوردە"

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکە تیشک خوایە سەر ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی کە لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژ بە هەموو مرۆڤایەتی دروست بووەو وتی: ماوەی ٢٨ ساڵە ئیرادەی گەلی کورد، ڕێبەر ئاپۆ، لە زیندانی ئیمرالی بە دیل گیراوە، زلهێزە هەژموونگەرە باڵادەستەکانی جیهان و داگیرکەرانی کوردستان ئامانجیان ئەوە بووە کە گەلی کورد بێ ڕێبەر بەجێبهێڵن و نەهێشتنی تەڤگەری ئازادی بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات، بەڵام خەباتی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، بەرخۆدانی گەریلا و پابەندبوونی گەلی کورد ئەم پیلانگێڕییەی ئاشکرا کردو خەباتی ئازادیی گەورەتر و بەربڵاوتر کرد لە باکووری کوردستان و تورکیا، مەرجی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە ئیرادەی گەلی کوردە و قسەکەری چارەسەرکردنی کێشەی کوردە.

 

مەراسیمەکە بە پێشوازیکردن لە گروپی ٢٢٦ و دروشمەکان کۆتایی هات.