منداڵپارێزى کوردستان خولێکى بڕین ودروومانى بۆ ژنان کردەوە

ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە شاری کۆیە ساڵانە خولی جۆراوجۆر بۆ گەنجان و بەتایبەت ژنان دەکەنەوە کە ئامانج لێی پێگەیاندنی ژنانە لە بوارێکی پیشەیی تاوەکو خاوەنکاری خۆیان بن.

شلێر کۆیی

 

کۆیە_ منداڵپارێزى کوردستان لە کۆیە، لەسەنتەرى گەنجان ساڵانە زۆر ترین خولى جۆراو جۆر  دەکەنەوە بۆ گەنجانم، بەتایبەت چالاکیەکانین لە وەرزى هاویندا چڕدەبێتەوە، چونکە لە پشووى هاویندا گەنجان دەرفەتى باشتریان هەیە بۆ بەشدارىکردن لەو خولانە، هەرچەندە هەندێک لەخولەکان بەردەوامن پەیوەندیان بە وەرزى هاوین نییە، خولەکان لە خولى (پیشەیی و هونەری و وەرزشى ووخولى پەروەردەیی و زمان زانى) وچەندین خولى دیکە پێکدێت و ژنانى گەنج بە شێوەیەکى بەرچاو بەشدارى خولەکان دەکەن,

 

لەم وەرزەدا دووخولیان تایبەت بوو بە ژنان ئەویش خولى ئارایشگاو خولى دروومان، سەنتەرى گەنجان بۆ ئەم ساڵ جگە لەناو شارى کۆیە لە شارەدێی ئاشتیش خولى دروومانیان بۆ ژنان کردۆتەوە وەک خۆیان رایانگەیاند لەداهاتوودا خولى زیاتر دەکەنەوە لە دەرەوى شاریش و مانگانە نزیکەى ١٥٠ بۆ ٢٠٠ گەنج بەشدارى خولەکان دەکەن لە سەنتەرى گەنجان.

 

شیرین خالید، بەرگدروو وەک راهێنەرى دروومان ماوەى دوومانگە لەسەنتەرى چالاکی گەنجان ژنان فێرى بڕین ودروومان دەکات بۆ ئاژانسەکەمان وتى: من راهێنەرى خولى دروومانم چەند ساڵێکە لەو سەنتەرەم بۆ فێرکردنى برین ودروومان و بەردەوامین لە کردنەوەى خول, و ئەمساڵ ئەوە دووەم خولى دروومانە لەسەنتەرەکەمان کە بۆ زیاتر لە بیست ژن کردۆتمانەوە وخولەکان لەسەنتەرى گەنجان بەڕێوەدەچێت بەهاوکارى منداڵ پارێزى کوردستان و خولەکانمان بێ بەرامبەرن.

 

"ژنان حەزیان لە دروومانە"

شیرن وتیشى: ژنەکان زۆر حەزیان لە پیشەکەیە هاتوون دەڵێن شتێک فێربین، هەشتە پێشتر خولى دیکەشى بینیوە هاتووە زیاتر سود ببینێت، بەشداربووان زۆربەى دەرچووى زانکۆن یان خوێندکارن وهەندێک ژنى ماڵەوەن، بەهیواى ئەوەى لەداهاتوو ببنە بەرگدروو جا لەماڵى خۆیان بێت یان فرۆشگەدانێت یان تەنها کارەکانى خۆى بەدەستى خۆى بکات، بەشداربووان زۆرن بۆیە ساڵانە چەند جار خولەکە دووبارە دەکەنەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى لە شار هەلى کار نییە، دەبێت پیشەیەک فێربن و ژنەکان حەزیان لە دروومانە، ئیمە فێری دروومانى جلى کوردى وجلى ماڵەوەیان دەکەین و پاشان کە ئەوانە فێربوون فێرى دوورینى جلى دەروەشیان دەکەین.

 

لە کۆتایی قسەکانى شیرن خالید وتى: دروومان یان فێربونى پیشەیەک زۆر گرنگە هیوادارم هەمو ژنێک فێرى پیشەک بێت ودەستڕەنگین بێت وگەر بۆخەڵکیش جل نەدوورێت بۆ خۆى  جلەکانى ماڵى خۆى بدورێت.

 

تەلار قادر، دەرچوى زانکۆو بەشدارى خولى دروومانى کردووە وتى: سەرەتا سوپاسی منداڵپارێزو ئەو سەنتەرە دەکەم , ئەو دەرفەتەیان بۆ ڕەخساندوین، چونکە بەهۆى ئەوەى خوێندن هیچ گرنگى پێنادرێت و دامەزراندن نییە بۆیە هەوڵمداوە خۆم فێری پیشەیەک بکەم تا بۆخودى خۆمان سودێکى هەبێت، خۆشم لەماڵەوە دروومان دەکەم و لە ڕێگەى ئەو سەنتەرەوەش زیاتر فێر دەبم، پەرە بەتواناکانم دەدەم و جگە لێرە فێر دەبم، لە ڕێگەى یوتوب و تۆرەکۆمەڵایەتیەکانیش زیاتر خۆم فێری پیشەکە دەکەم.

 

لەنیا سۆران، خوێندکارى پۆلى ١٢ هاتووە فێری پیشەى دروومان بێت، هەرچەندە لەتەمەن بچوکە بەلام حەزى بۆخولى دروومان هێناویەتى بۆ ئەو سەنتەرە،  گەشبینە لەداهاتوو ببێت بە بەرگدروو وتی: هەرچەندە من خوێندکارم بەڵام حەزى زۆرم بۆ دروومان هەیە بەڵکو لە داهاتوو ببمە بەرگدروو. فرۆشگەیەکی بچوکم هەبێت و کارى سەربەخۆى خۆمم هەبێت بۆمن گرنگە.