منداڵانی ئێزدی جەژنی چوارشەممەی مانگی نیسانیان پیرۆزکرد

منداڵانی باخچەی خانەسۆر ڕۆژی چوارشەممەی نیسان، جەژنی هاتنی بەهاریان پیرۆزکرد.

شەنگال

وەک هەموو جەژنەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی کە لەسەر پێشکەوتنی گەردوون و سروشت دروست بوون، جەژنی چوارشەممەی نیسان یان چوارشەممەی سوور بنیاتنراوە گوزارشت لە دروستبوونی جیهان و خەڵک و هاتنی بەهار دەکات، ئەم جەژنە بە گەورەترین جەژن ناسراوە، ئەم جەژنە هەموو ساڵێک لە یەکەم ڕۆژی چوارشەممەی نیساندا لەلایەن هەژاران و چەند هۆزێکی ئێزدییەوە پیرۆز دەکرێت، دەوترێت کە جیهان لە یەکەم چوارشەمەی نیسان دروست کراوە،ئاو و زەوی جیا بوونەتەوە و سروشت سەوز بووە، سیمبولی ئەم جەژنە کوڵاندن و ڕەنگکردنی هێلکەیە ڕۆژی ٢٠ی نیسان ڕۆژی چوارشەممەی ئەمساڵ ڕۆژژمێری فەرمی لەلایەن باباشێخەوە هەڵدەبژێردرێت و جەژن پیرۆز دەکرێت.

 

بۆچی هێلکە سیمبولی ئەم جەژنەیە؟

جەژنی چوارشەممەی نیسان لە دروستبوونی گەردوونەوە دێت، بۆیە کۆمەڵگای ئێزدی هێلکە وەک سیمبولی دروستبوونی جیهان لەم جەژنەدا بەکاردێنێت، هەروەها لەبەر ئەوەیە کە شێوازی زەوی وەک هێلکە وایە هەروەها لە سروشتدا ڕەنگی زۆر هەیە، بۆیە هێلکەکان بە ڕەنگی جیاواز ڕەنگ دەکەن، هۆکاری کوڵاندنی هێلکە لەبەر ئەوەیە کە ئێزدیەکان پێیان وایە پێش ئەوەی جیهان دروست بکرێت ئاو و خۆڵ جیاواز نەبوون، جیهان وردە وردە وەک هێلکەیەکی خاو بە پلەی گەرمی و ساردیی لەیەک جیاکرایەوە، لەبەر ئەوە، کاتێک هێلکە دەکوڵێندرێت زەرد و سپییەکەی جیا دەکرێنەوە، هەروەک چۆن لە جیهاندا ئاو لە وشکانیی زیاترە سپێنەی هێلکە وەک ئاو نیشاندەدرێت و زەردێنەکەش وشکانییە.

 

هەروەها لەم جەژنەدا گوڵی سوری بەهارە هەیە کە پێی دەوترێت گوڵی نیسان، چونکە تەنیا لە مانگی نیساندا دێنە دەرەوە و بۆ ماوەیەکی کورت دەژین ئەم گوڵە سوورە لە کاتی جەژندا بە هێلکە و هەویر ڕێکدەخرێت و لەبەردەم هەموو ماڵەکاندا هەڵواسراوە کە نیشانەی ئێزدییە.

 

بەبۆنەی ئەم جەژنە پیرۆزەوە، ئاهەنگێک لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" بۆ منداڵانی باخچەی خانەسۆر ڕێکخرا،  منداڵانی خانەسۆر بەخۆشحاڵییەوە ئامادەیی جەژنەکە بوون و لەگەڵ گۆرنی کاتێکی خۆشیان بەسەربرد، لە ئاهەنگەکەدا خەڵات بەسەر منداڵاندا دابەشکرا.

 

باسمە سەعید، مامۆستای منداڵەکان وتی: "لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی چوارشەممەی نیسان ویستمان منداڵەکان دڵخۆش بکەین، ئێمە ئەوانمان هێنا بۆ باخەکە، کاتێکی خۆشمان بەیەکەوە بەسەربردو ئێمە بە دڵخۆشی منداڵەکان دڵخۆش دەبین، دەمانەوێت منداڵەکانمان لەسەر کلتوری ئێزدی گەورەبن".

 

هەروەها منداڵان ئەم جەژنەیان لە هەموو ئێزدییەکان پیرۆزکرد و ئاهەنگەکە بە گۆرانی وتن و یاریکردن کۆتایی هات.