منداڵانی توشبووی ئۆتیزم بە ١٥١ وێنە بەشداری پێشانگای شێوەکاریان کرد
٣١ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم بە هاوکاری ڕاهێنەرەکانیان لە سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی بە ١٥١ وینە بەشداریان لە کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری کردز

سلێمانی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی، لە شاری سلێمانی، لە لایەن ڕاهێنەران و خوێندکارانی تووشبووی ئۆتیزم، لە لایەن ٣١ منداڵی توشبووی ئۆتیزم بە ١٥١ وێنەی کێشراو، بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی کوێستان محەمەد، ڕاهێنەران و خێزانی منداڵەی توشبووی ئۆتیزم پێشاگایەکی شێوەکاری بۆ تووشبووانی ئۆتیزم ئەنجامدرا، تێیدا منداڵان و خێزانەکانیان بە مەبەستی بینینەوەی وێنەکانیان سەردانی پێشانگاکەیان کرد، پاشان لە ڕێگەی پێشانگاکەوە منداڵان هانی چەندین کار و چالاکی دیکەی هونەری دران.
"چاڵاکی هونەری منداڵانی توشبووی ئۆتیزم کاریگەری ئەرێنی لەسەر منداڵان و خێزانەکان جێدەهێڵێت"
ژینۆ عوسمان محەمەد، توێژەری دەروونی و ماستەر لە ڕاوێژکاری خێزانی منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم ئاماژەی بەوەکرد، هەبوونی چالاکییەکانی تووشبووانی ئۆتیزم کارێکی گرنگە بۆ منداڵان و خێزانەکان وتی: کردنەوەی پێشانگاکانی هاوشێوەی ئەمانە کارێکی ئەرێنی لەسەر منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و خێزانەکانیان بەجێدەهێڵێت، پێویستە لە ڕێگەی سەنتەرەکانەوە منداڵانی ئاشنای کارە هونەرییەکان بکرێت، خێزانەکان هانی باشترکردنی منداڵەکانیان بدەن، لە ڕێگەی وانەکانەوە بەردەوام هەوڵ بۆ باشبوونی توشبوانی ئۆتیزم بدەین.
ئەو توێژەرە، لە کۆتاییدا، وتی: سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی لە چەندین بەشی هونەریدا خۆی دەبینێتەوە، مندآڵان بە گوێرەی ئاستەکانیان ڕاهێنان و چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکان دەکەن، پێویستە خێزانەکان و ڕاهێنەرەکانی بەیەکەوە بەهرەی ئەو منداڵانە بدۆزنەوە تا بتوانن کاریان لەسەر بکەین و هەوڵی باشترکردنیان بدەین، هەروەها بەردەوامی بە هەبونوی ئەم جۆرە چالاکیانە کاریگەری دەروونی و فکری لەسەر منداڵان جێ دەهێڵێت.
" سەرەڕای خراپی دارایی و دواکەوتنی موچەی کارمەندان، بەڵام بەردەوام دەبن لە کارە هونەریەکانیان "
شەهێن حسێن، ڕاهێنەری منداڵانی توشبووی ئۆتیزم لە سەنتەری ئۆتیزمی شاری سلێمانی باسی لەوەکرد، منداڵآنی توشبووی ئۆتیزم کە ٣١ منداڵ بە ١٥١ وێنەی هونەری بەشداری لە چالاکی کردنەوەی پێشانگایەکی وێنەکێشان دەکەن، دەڵێت: لە ڕێگەی مامۆستای وێنەکێشانیانەوە هەوڵی وێنەکێشانی منداڵان دەدەن، کار لەسەر ئەو مندآڵانە دەکەن کە ئاستی هۆشیاریان کەمێک باشە تا بتوانن هەوڵی باشترکردنی دەرونیان لە ڕێگەی وێنەکێشانەوە بدەن، هەموو منداڵەکان توانای وێنە کێشانیان نییە، بەڵام لە کاتی وێنەکێشاندا بۆمان دەردەکەوێت منداڵەکان لە چ قۆناغێکدان، ئایە ئامادەن بچنە قۆناغەکانی دیکەی خوێندنیان بڕیار دەدرێت، وێنەکان کاردانەوەی دەروونی منداڵەکان دەبن، هەروەها ئەم جۆرە چالاکیانە هاندەری دەرونی خێزانەکانە تا هۆشیاربن بەرامبەر کارەکانی منداڵەکانیان تا چ ئاستێک بەرەو پێش چوون.
ئەو ڕاهێنەرە، لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی: بەهۆی بارودۆخی ئابووری کەم تا زۆر ئاستەنگی کارکردن لە سەنتەرە حکومییەکاندا دروست دەبێت، بەڵام زۆرێک لە ڕاهێنەرەکان بەهۆی دڵسۆزیان بۆ منداڵان و کارەکەیان تا خوێندکاران بارودۆخیان خراپ نەبێت بەردەوام دەبین لە بارودۆخی ئابوری سەنتەرەکان بایکۆتمان ئەنجام دەدا بەڵام لەبەر منداڵەکان بەردەوام دەهاتینەوە و خۆمان بۆ کارو چالاکی ئامادە دەکرد.