منداڵانی کۆچبەر و ئاوارە

ملیۆنان منداڵ لە جوڵەدان هەندێکیان بەهۆی ناکۆکی و هەژاری یان گۆڕانی کەش و هەواوە ماڵەکانیان جێدەهێڵن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی چەندین سەختی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی هەموو منداڵیک شایەنی پاراستن و بایەخپێدانە بەڵام کاتێک کۆچدەکەن وەک پێویست گرنگیان پێ نادریت و لە وڵاتی خۆشیان ئاوارە دەکرێن.

 

زۆربەی کات منداڵانی کۆچبەر و ئاوارە ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبنەوە لە گواستنەوەدا، لە شوێنی مەبەست و لە کاتی گەڕانەوەدا، لەوانەیە ناچار بکرێن بە کار کردن، فشاریان بخرێتە سەر بۆ هاوسەرگیری پێشوەختە، ڕووبەڕووی قاچاخچێتی توند ببنەوە، کە دەکەوێتە ژێر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و مەترسی توندوتیژی.