منداڵان لە سودان بە برسێتی دەمرن، سێ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستدا

دەسەڵاتدارانی سودان ڕایانگەیاند کە سێ منداڵ لە ئەنجامی بەدخۆراکی لە هەرێمی پشتێنی باشوور لە ویلایەتی خەرتوم گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە لەنیسانی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە، سودان ڕووبەڕووی بارودۆخی سەختی مرۆیی دەبێتەوە، لەوانەش نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان، وەک خۆراک و ئاوی خواردنەوە، ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی برسێتی و بەدخۆراکی و مەترسی لەسەر تەندروستی دانیشتووانەکەی بەتایبەتی منداڵان.

 

لەناو زیادبوونی ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، ، بەپێی دەسەڵاتدارانی سودان، دوێنێ ٢٠ی تشرینی یەکەم، سێ منداڵ لە سودان لەئەنجامی بەدخۆراکیدا گیانیان لەدەستدا.

 

بەدخۆراکی یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە ژیانی منداڵان دەخاتە مەترسییەوە و مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات و ڕەنگە ببێتە هۆی مردن بەتایبەتی لەکاتی ئەو شەڕەی لە ناوچەکە ڕوودەدات، شەڕ و بارودۆخی خراپی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی بەدخۆراکی لای منداڵانی تازە لەدایکبوو منداڵانی بچووک.

 

بەگوێرەی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە دۆخی سوودانی بە "کارەسات"ێکی مرۆیی پێناسە کردووە، نزیکەی ٢٦ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراکی توند دەبنەوە.