"من کچی ئەم خاکەم" دەنگی ژنێکی ئەفغانی کە بێدەنگی دەشکێنێت
سەدەف ئەحمەدی، لە چیا بەرزەکانی پارێزگای کاپیساوە نکۆڵی ئاڵەنگاری خوێندنی لە دەستی تاڵیبان کرد و لە ڕێگەی هۆنراوەودەنگی بەرزکردەوە بۆ ئەوەی بوونی خۆی بۆ خاک و ئازادی ڕابگەیەنێت، "من کچی ئەم خاکەم" بووەتە هێمای بەرخۆدانی ژنانی ئەفغانستان.

بەهاران لەهیب
کاپیسا- لە ئەفغانستان، خوێندن وەک خەونێکی دوور بۆ زۆرێک لە ژنانی گەنج دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی تاڵیبان سنووردارکردنی توندی سەپاند و ڕێگری لە چوونە قوتابخانە و زانکۆکانیان کرد، ئەم بێبەشکردنە هەڕەشە لە داهاتووی تەواوی نەوەیەکی ژنان دەکات و ڕاستیەکی پەراوێزخستن و دوورخستنەوە لە وڵاتێکدا، کە بەدەست قەیرانی تێکەڵاوەوە دەناڵێنێت، بەردەوام دەکات.
زۆربەی شارەکانی ئەفغانستان بە شاخی بەرز و تاریک دەورە دراون و ڕووبارەکانی ڕژاو لە سەرانسەری ناوچەکەدا دەبینرێن، کە ئەمەش جوانی سروشتی وڵاتەکە زیاتر دەکات، لە نێو ئەم زەوییە شاخاوییەدا، ماڵە سادە و بێگەردەکان دەدۆزرێتەوە، کە ماڵی زۆرێک لە خێزانەکانن، کە بە چەندین نەوە دەگوازرێنەوە، کە کولتووری خێڵەکی لە هەندێک ناوچەدا ماوەتەوە، کە بڕیارەکان لەلایەن ئەنجومەنی گوندەکان یان گەورەکانەوە دەدرێت و دانیشتوان بەبێ ناڕەزایەتی پابەندن پێیانەوە.
زۆرێک لە ژنانی ئەفغانی بەدەست زیادبوونی فشارەکانی باڵادەستی پیاوانەوە دەناڵێنن، کە بەناوی "شەرەف" و "ئیرەی"، سەرەڕای زاڵبوونی ئایدۆلۆژیای بناژۆخوازی و پیاوسالاری، ژنان تەنانەت لە قوڵای شاخەکانی بەرزیشدا، لە خەبات بۆ سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان نەوەستاون، بەردەوام هەوڵیان داوە هۆشیاری خۆیان بەرز بکەنەوە و دەنگیان بەرز بکەنەوە، نەک تەنها بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی پیاوان لە کۆت و بەندەکانی نەزانی و نەریتە توندەکان.
چووینە گوندێکی دوور، و مەودای دوورمان بڕی تا دواجار گەیشتینە ماڵێک، سەرەڕای سادەی ماڵە قوڕییەکان، گوندەکە پڕ بوو لە ژیان و جوانی، لەنێو دانیشتوانەکەیدا سەدەف ئەحمەدی، ژنێکی گەنجی هاوڵاتی پارێزگای کاپیسا دیار بوو، ئەو ژنە گەنجە لە پۆلی دەیەم بوو کاتێک تاڵیبان دەستی بەسەردا گرتەوە، وەک ملیۆنان ژنانی گەنجی ئەفغانی، دەرفەتی درێژەدان بە خوێندنی لێ زەوت کرا و ناچار بوو بە کاری ماڵەوە پشتگیری دایکی بکات، هەرچەندە دایکی نە دەیتوانی بخوێنێتەوە و نە بنووسێت، بەڵام باوەڕی بە گرنگی پەروەردە هەبوو و هانی دەدا خوشک و برا بچووکەکانی فێری خوێندنەوە و نووسین بکات، بوو بە چرای هیوا لە ماڵەکەیدا، سەرەڕای سنووردارکردنەکان زانیاری دەبەخشێت.
سەدەف ئەحمەدی بە هاندانی دایکی دەستی کرد بە خوێندنەوەی پەرتوک، خیهانێکی نوێی بیرکردنەوە و داهێنەری دۆزیەوە، کە ئەم خولیای خوێندنەوەیە دەرگای شیعری بۆ کردەوە و لە شەوە تاریکەکانی ئەفغانستاندا دەستی کرد بە نووسینی شیعر، کە وشە تاکە ئامرازی بەرەنگاربوونەوەی بێدەنگی و ترس بوو، وتی: یەکەم شیعر کە نووسیومە لەسەر متمانە بەخۆبوون بوو، کە ژنانی گەنج و ژنان زۆر بەهێزن، نابێت لەگەڵ حکومەتی تاڵیبان ڕابێین و پەیڕەویان بکەین، ئەو شیعرەی نووسیم بە ناوی 'من کچێکی ئەم خاکەم' بوو، کە پەیوەندی قووڵی منی بە زێدی خۆم و ئیرادەی منی بەرجەستە کردبوو بۆ ئەوەی دەنگێک بۆ ئازادی و کەرامەت بم لە ناو تاریکیدا.
بە دەنگێک کە نیشانی دەدا ژنانی ئەفغانی هەرگیز بێدەنگ نابن، سەدەف شیعرەکەی دەخوێندەوە، “من هەمان ئەو باڵندەیەم کە ڕۆژێک کەوتمە خوارەوە،باڵەکانم شکا،بەڵام ڕۆحم هەرگیز نەشکاوە، بە دەنوکە بچووکەکەم کرێمەکەم لە برینەکەدا و لە زەوی هەڵسام، نەک یەکجار، نەک دووجار، بەڵکو دووبارە و دووبارە”.
" وە ئێستا لە ئاسمانی ژیاندا بەهێزتر لە جاران دەفڕم، من ژنم، کچی ئەم خاکەم، ڕەگ و ڕیشەم لەم خاکەدایە، بەڵام چاوەکانم لە ئاسۆدایە، سەد جار کەوتووم و سەد جار هەڵسام، مەگەر شکستی شانازیم نەبوو، ئەوە زنجیرەکان بوون کە منیان بەستەوە، من ئەمڕۆ لێرەم، لە جاران بەهێزتر، لە دوێنێ زیاتر ئامادەم، بۆ بونیادنانی سبەی، من بە دەستی خۆم بونیاد دەنێم، من ژنم و ئەمە سەرەتای منە”.