لە دەربەندیخان دوو کەس ک هەڕەشەیان لە ژنێک کردبوو دەستگیرکران
دوو کەس لە شارۆچکەی دەربەندیخان کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیان لە ژنێک کردبوو دەستگیرکران.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندنو پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانیان لەژنێک کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.
ئاماژە بەوەکردوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تواندرا تۆمهتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنكهی پۆلیسی ههوارهبهرزهی سهر بهبهشی پۆلیسی دهربهندیخانهوه دەستگیربکرێن.
تۆمەتباران (ب، م، ح) (م، ع، ك) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراونو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.