مەکەگە: ئازادی ڕۆژنامەگەری تەنیا بە ئازادی ژن بەدەستدێت

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا "MKG" ڕاپۆرتی مانگی ئایاری خۆی بڵاوکردەوە، دووپاتیکردەوە کە فشارەکان دژی ڕۆژنامەنووسان تەنها ڕووداوی گۆشەگیر نین، بەڵکو بەشێکن لە سیاسەتێکی سیستماتیکی.

ئامەد

 

فشارەکان بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا تادێت زیاتر دەبن، لەوانە دەستگیرکردن، دادگاییکردن و مامەڵەی خراپ. دەسەڵاتداران ئەم فشارانە بۆ بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان و ڕێگریکردن لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکانیان بەکاردەهێنن.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا "MKG"، پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ژن بە درێژایی مانگی ئایار بەبێ وەستان بەردەوام بوون، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەم فشارانە تەنیا ڕووداوی گۆشەگیر نین، بەڵکو بەشێکن لە سیاسەتێکی سیستماتیکی.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا تیشکی خستۆتەسەر هێرش و دەستگیرکردن و هەڕەشە و مامەڵەی خراپ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ژن، ئەمە جگە لە دۆسیە یاساییە بەردەوامەکانی دژیان. ئەم فشارانە بە ئامانجی بێدەنگکردنی ڕاستییەکانە، بەڵام دووپاتی کردەوە کە ژنە ڕۆژنامەنووسەکان سەرەڕای هەموو ئاڵەنگاریەکان بەردەوام دەبن لە نووسین.

 

"مافی وەرگرتنی زانیاری پێشێل دەکرێت"

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا چەند ڕۆژنامەنووسێک بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی شایەتحاڵی بدەن، سکاڵای یاسایی لەسەر هەندێکیان تۆمار کراوە، هەندێکیان هێشتا لە زینداندان. ئەو پۆستە هەواڵانەی لە ڕاگریاندنی دیجیتاڵیدا بڵاویانکردووەتەوە، یان تەنانەت ئەو دروشمانەی کە بەرزیانکردووەتەوە، بە "بەڵگەی تاوانکاری" لە دژی ئەوان دادەنرێت.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، لە هەندێک کەیسدا هۆڵەکانی دادگا بەڕووی ڕۆژنامەوانیدا داخران، ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسان نەدەدرا ئامادەی دانیشتنەکان بن کە پەیوەندی بە بەرژەوەندی گشتییەوە هەبوو، ڕێگریش لە پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندن کراوە کە شوێنپێی ڕووداوەکان بگرن. ئەمەش نەک تەنها پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری بەڵکو پێشێلکردنی مافی کۆمەڵگەیە بۆ زانیاری.

 

فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان

نەبوونی ڕێوشوێنی پارێزراو، لەدەستدانی کار کە لە ئەنجامی سیاسەتی سانسۆرەوە دروست دەبێت، سزا داراییەکانی سەپێندراو بەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن، کاریگەری لەسەر ڕۆژنامەگەری دەگەیەنێت. هەرچەندە لەم مانگەدا هیچ دەرکردنێکی ڕاستەوخۆ نەبووە، بەڵام سزاکانی پەخش کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن "RTÜK"ەوە سەپێندراون، بەردەوامن، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ زیان بە پیشەکە دەگەیەنن، بەپێی ڕاپۆرتەکە.

 

"ئێمە دەستبەرداری نووسینی ڕاستییەکان نابین"

لە ڕاپۆرتەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە "رۆژنامەگەری ژنان تەنیا بەرهەمهێنانی زانیاری نییە، بەڵکو دەنگ بوونە بۆ پەراوێزخراوەکان، پاراستنی یادەوەری کۆمەڵایەتی و ئاشکراکردنی توندوتیژی پیاوانە. بۆیە ئەو فشارانەی مانگانە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، تەنها ڕۆژنامەنووسان ناکەنە ئامانج، بەڵکو دژی ڕاستییە. ئەم هێرشانەی مانگی ئایاری ڕابردوو شاهیدیمان بینی، بەڵگەیەک کە بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان دۆڕاو نییە، قەڵەم لە بەرامبەر هەموو فشارێکدا بەهێزتر دەبێت.

 

ئێمە کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "MKG" جارێکی دیکە جەخت لەوەدەکەینەوە کە ڕاستییەکان بە فشارخستنە سەر ڕۆژنامەنووسان ناشاردرێتەوە، کاتێک داوامان لێدەکرێت بێدەنگ بین، بەهێزتر دەبین، کاتێک قەدەغە دەکرێین، زیاتر دەنووسین، کاتێک ژێردەستە دەکرێین، بە هاودەنگیدا دەوەستینەوە. ئازادی ڕۆژنامەگەری تەنیا بە ئازادیی ژنان دەتوانین بەدەست بهێنین. هەرگیز واز لە نووسینی ڕاستییەکان ناهێنین.

 

٩ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کران

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرش کراوەتە سەر دوو ڕۆژنامەنووس و ڕێکخراوێکی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکراوە، ڕۆژنامەنووسێکی دیکەش زیندانی کراوە. پێنج ڕۆژنامەنووس بانگهێشت کران بۆ ئەوەی شایەتحاڵی بدەن، دوو ڕۆژنامەنووس خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کرا، دوو ڕۆژنامەنووس هەڕەشەیان لێکرا. هەروەها ڕۆژنامەنووسێک قەدەغە کرا کە ڕاپۆرت لەسەر ئەو هەواڵە بدات، سکاڵای یاسایی لەسەر شەش ڕۆژنامەنووس تۆمار کرا کە دوو ڕۆژنامەنووسیان سزای ١٠ مانگ زیندانیکردن و غەرامەکردنیان بەسەردا سەپێندرا. هێشتا دوانزە دۆسیە لەسەر ١٩ ڕۆژنامەنووس هەڵپەسێردراون و ٩ ڕۆژنامەنووسی ژن لە زینداندا ماونەتەو