ماڵی ژنان سیمینارێکی تایبەت بە توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخست
بەهۆی نزیکبوونەوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ماڵی ژنان لە شاری حەسەکە سیمینارێکی بۆ ژنان و پیاوان ڕێکخست.
حەسەکە
لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆت بپارێزە"، ماڵی ژنانی شاری حەسەکە سیمینارێکی بۆ ژنان و پیاوان ڕێکخست.
لە سیمینارەکەدا دەیان ئەندام و بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆنگرەی ستار، ڕێکخراوی سارا، پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"، ماڵی ئەشتاروت و وتەبێژی کۆردیناسیۆنی ماڵەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕیما عیسا ئامادەی سیمینارەکە بوون، سیمینارەکە لە ناوەندی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو.
دوای یەک خولەک ڕێزگرتن، دەقێک دەربارەی ٢٥ی تشرینی دووەم لەلایەن ئاڵا هەنتەش ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە خوێندرایەوە.
"بە ڕۆحی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆمان لە عەقڵیەتی کۆیلە دەپارێزین"
دواتر ڕیما عیسا، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی ماڵی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماژەی بەوەدا کە هۆشی پیاوسالاری لە هەموو بوارەکاندا ژن پشتگوێ دەخات و نکۆلی دەکات و وتی: هۆشی پیاوسالاری بووەتە سووتەمەنی توندوتیژی و بەرژەوەندی خۆی هەیە بە شێوازی جۆراوجۆر، وەک ئایین، شەڕی نەریتی، توندوتیژی تەنها ئاڕاستەی ژنان نییە، چونکە کۆمەڵگە لە کەسایەتی ژندا دەکاتە ئامانج و کۆیلە دەکات. شۆڕشی ڕۆژئاوا چانسێکە بۆ ئێمە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات و گۆڕینی بیرکردنەوە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراسی، ئەم مانگە مانگی بەرزکردنەوەی ئاستی خەباتە بۆ ئێمە، بە پێی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆمان دەپارێزین.
سیمینارەکە بە گفتوگۆ کۆتایی هات.